فازڵ میرانی: پێويسته دانووستاندنى لايهنهكان دهستپێبكاتهوه

K24 – ههولێر:
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رايگەياند، لەبەر ھەستیاریی قۆناغەکە پێویستە پرسەکان بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
فازڵ میرانی لەبارەی بارودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە گوتى: "لەبەرھەستیاریی قۆناغەکە پێویستە پرسەکان بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، شەڕی راگەیاندن رابگیرێت بۆ ھێورکردنەوەی بارودۆخەکە و دانوستانی نێوان ھەموو لایەنەکان بەبێ مەرج دەستيان پێبکرێتەوە".
میرانی ئەوەشی خستەڕوو، پارتی بەردەوام ھەوڵی یەکڕیزی ناوماڵی کورد دەدات، بڕوای وایە چارەی کێشەکان بە دیالۆگ و لەیەکتر تێگەیشتن، یەکترقەبووڵکردنە.
ئەوگوتانەی فازل مێرانی لە میانی پێشوازیکردنی بوو، لە وەلید قەزاز کونسووڵی نوێی ئهردهن لە ھەرێمی کوردستان، کە ئەویش پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان کرد بۆ ڕزگارکردنی شنگال و ستایشی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کرد.