سه‌ليم جبورى: پێويسته لايه‌نه كوردييه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ راى سه‌ركرده مێژووييه‌كانيان

K24 – به‌غدا:
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌ياند, پێویستە خۆشی سەرکەوتنەکان لە شنگال و ناوچەکانی دیکە لە بارنەبرێن و لايه‌نه كوردييه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ راى سه‌ركرده مێژووييه‌كانيان.
سەلیم جبووری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بە K24 گوتی: "پڕکردنەوەی کەلێنەکان و درووست‌کردنی جۆرێک لە گونجان و ھەماھەنگی و یەکخستنی ئامانج لە رووبەڕووبونەوەی داعشدا گرنگه و ده‌سته‌به‌رى سه‌ركه‌وتنى زياتر ده‌كات".
جبووری گوتیشی: "پێویستە خۆشی سەرکەوتنەکان لە شنگال و ناوچەکانی دیکە لە بارنەبەین، رێگا چارە بریتیيە له گفتوگۆ و سازانى نیشتمانی لە نێوان تەواوی لایەنە سیاسیيەکان، بە لایەنه‌کانی ھەرێمی کوردستانیشەوە، کە لە ئاستێکی باڵاى بەرپرسیارێتيدان".
هه‌روه‌ها گوتى: "دەبێت لایەنەکان دەرگای گفتوگۆ بکەنەوە و ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن و ھەروەھا دەبێ باوەڕیان بە گرنگی رێزگرتن لە بنچینە دەستووریيه‌كان بده‌ن و ھاوکات رێککەوتن ھەبێت و هه‌مووان بۆ رای سەرکردە مێژوویەکانیان بگەڕێنەوە کە رۆڵیان لە ھێنانە کایەوەی خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بۆ کوردستان ھەبووە".
ئەو گوتانەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنه‌رانى عێراق، لە کاتێکدایە، کە ماوەی دوو ساڵە کێشە کەوتووتە نێوان ھەولێر و بەغدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نزيكه‌ى دوو ساڵه بودجەی ھەرێمی کوردستانی بڕیووە.
ھەردوولا چەندینجار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان كۆبوونه‌ته‌وه، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێکەوتن.
بڕیاریش بوو لەم ھەفتەیەدا بۆ گفتوگۆ شاندێکی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ حەیدەرعەبادی کۆببێته‌وه، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی کاتی چوونی شاندەکە رانەگەیەنراوە.