یەکێتی ئەوروپا ھاوکاری سەربازی فەرەنسا دەکات
K24 – هه‌ولێر:
یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا ھاوکاری فەرەنسا بکات لە رووی سەربازیەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
فێدریکا مۆگرینی رێكخه‌رى كاروبارى سياسه‌تى دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا لەسەر داوای فەرەنسا بەکۆی دەنگ بڕیاریانداوە پاڵپشتی سەربازی فەرەنسا بکەن، لە دژی چەکدارانی داعش لە عێراق و سوریا.
لەلایەکی ديكه‌وه، جان ئێڤ لو دريان, وەزیری بەرگری فەرەنسا رایگەیاندووە، ھاوکارییەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ فەرەنسا گشتگیر دەبێت.
رايگه‌ياند, دواى هێرشه‌كانى سه‌ر پاريس, كاتى ئه‌وه هاتووه, وڵاتانى ئه‌وروپا پشتيوانى و هاوكارى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى فه‌ره‌نسا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقا بكه‌ن.
لو دريان, گوتيشى: "پێويسته به‌ندى تايبه‌ت به هاوكارى هاوبه‌ش له په‌يماننامه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا كارا بكرێت و هاوكاره ئه‌وروپاييه‌كان كۆمه‌كى لۆجستى و سه‌ربازى و هه‌موو جۆره كۆمه‌كێكى فه‌ره‌نسا بكه‌ن, بۆ هه‌رچى زياتر ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى سه‌ربازييه له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فريقادا".
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ر 28 وڵاته‌كه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندييان پيشانداوه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى فه‌ره‌نسا بكه‌ن و به گوێره‌ى په‌يماننامه‌ى يه‌كێتييه‌كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پاريسدا بكه‌ن".
به گوێره‌ى بڕگه‌ى 7ى به‌ندى 42ى په‌يماننامه‌ى ليشبۆنه, وڵاتانى ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا پێويسته له‌سه‌ريان هاوكارى و كۆمه‌كى جۆراوجۆرى يه‌كدى بكه‌ن له كاتى پێويستييدا.،
لە ١٣ئەم مانگەدا چەند کردەوەیەکی چەکداری و دوو تەقینەوە،لە چەند ناوچەیەکی جیاوازلە پاریسی پایتەختی فەرەنسا روویاندا لەئەنجامدا چەندین کەس کوژران وبریندار بوون.
رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش کردەوەکانی پاریس‌یان خستە ئەستۆی خۆیان .
دوای ئەوە حکومەتی فەرەنسا باری نائاسايی لە وڵات راگەیاند بڕیاری شەڕیان دا دژ بە داعش، راشیانگەیاند، بەردەوام دەبن لەسەر بۆردوومانکردنی داعش، بەڵکو ھێرشەکانشیان چڕتر دەکەنەوە دژ بەو رێکخراوە.