مێسی بۆ كلاسیكۆ پێڵاوێكی تایبه‌تی بۆ دروست كراوه‌

له‌ لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌دیداسه‌وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

هێشتا پێكانه‌كه‌ی مێسی ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای هانده‌رانی یانه‌ی بارسیلۆنا دروست كردووه‌، به‌ڵام كۆمپانیای ئه‌دیداس به‌ دروستكردنی پێڵاوێكی تایبه‌ت ئومێدێكی باشی به‌ هه‌وادارانی مێسی به‌خشی.

 

دوای دوور كەوتنەوەی مێسی بۆ ماوەی حەفت ھەفتە و گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان بەتایبەت لەیاریەكی گرنگی وەك كلاسیكۆ، كۆمپانیای ئەدیداسی ئەڵمانی پێڵاوێكی تایبەتی بۆ ئەم یاریزانه‌  دروست كردووە.

پێشەوەی پێڵاوەكەی مێسی تیشكی رووناكی لەسەرە كە ئەمەش بەمانای خێرایی و جادوو لە قاچەكانی مێسی دێت.

لەلایەن خۆیەوە مێسی دڵخۆشی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەم پێڵاوە دەربڕی و ھیوای خواست بەگەڕانەوەی لە گرنگترین یاریدا بتوانێت گۆڵ بەم پێڵاوە تۆمار بكات..

بڕیاروایه‌ مێسی بۆ یاریی كلاسیكۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ دژی یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌م پێڵاوه‌ تازه‌وه‌ ده‌ركه‌وێت.