مێسی بۆ كلاسیكۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟ وڵامه‌كه‌ی له‌ K24 بزانه‌

بەشێكیان نزا دەكەن مێسی ئامادە بێت و ھەندێكیشیان نزای دووركه‌وتنه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

یاری كردن و نەكردنی مێسی بۆ كلاسیكۆ خەیاڵی ھاندەرانی ریال و بارسێلۆنای داگیر كردووە، بەشێكیان نزا دەكەن مێسی ئامادە بێت و ھەندێكیشیان یاری نەكردنی مێسی بە موژدەیه‌كی خۆش دەزانن.

 

مێسی دەگەڕێتەوە بۆ کلاسیکۆ؟ ئەمە ئەو پرسیاریە کە لە خەیاڵی ھەوادارانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا , تا پێش یاری کلاسیکۆ دێت و دەچێت.

ئەسیتَرەی یەکەمی کلاسیکۆ تا ئێستا وادەی گەرانەوی دیار نیە.

رۆژنامەکانی جیھانیش وەک بینینی مانگ لە شەوی جەژن, بەشێکیان بە بەڵی وەلام دەدەنەوە لای ھەندێکیشیان نەخێرە.

بارسێلۆنا لەگەل ئەوەی ئێستا بە جیاوازی سێ خال پێشی یانەی ریال مەدریدی رکابەری گرتووە, بەڵام چاویان لە بەھانەوەھاتنی مێسی یە, تا جیاوازی نێوانیان دوو ھێندەبکەنەوە.بەپێی ئامارەکان بارسا لە دوای دوورکەوتنەوەی مێسی ئاست و ئەنجامی بەرەو پێشەوە چووە, کاتێک مێسی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەبوو کروانی ئینریکی لە شەش یاری یازدە گۆلیان تۆمار کردبوو. کاتێک کلیلی ھێلی پێشەوە  کەوتە دەستی نێمار و سوارێزەوە, لە پێنج یاری ئەم دوو یاریزانە چواردە گۆلیان تۆمار کردووە.

لە دوای پێکانی مێسی رێژەی شووت بۆ ناو گۆل دوو ئەوەندە بووە.

ئەمەش بەشێک لە دڵەراوکێ ی ھاندەرانی بارسا کەم دەکاتەوە لە ئەگەری یاری نەکردنی مێسی.

پزیشکانی یانەی بارسا ئەمرۆ لە ڕێگەی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیەوە موژدە بۆ بارتۆمیۆ رادەگەیەنن, بەو ھۆیەی رێگەیان بە مێسی داوە مەشق لەگەل یاریزانانی یانەکە بکات, ئەمەش ئاماژەیە بۆ گەرانەوەی لیۆ.

مێسی کە بەگۆڵکاری یاری کلاسیکۆ دادەنرێت بە تۆمار کردنی 21 گۆل.

بەم رێژە زۆرەی گۆڵکردنە, ترسی بەردەوامی لە دڵی بەرگریکارانی ریال مەدرید چەقاندووە.

ئێستا کەتەلەنیەکان ھەموویان بۆ گەرانەوەی مێسی دڵخۆش دەبن,

بەڵام ترسێک لە دڵیان ماوەتەوە, ئایا بەگەرانەوەی مێسی خۆری نیمار و سوارێز ھەلدێ یان سێکچووچکە بەھێزەکە ئاگر لە سانتیاگۆ بەردەدەن.