فه‌رمانده‌يى زێڕه‌ڤانى: پێنج چه‌كدارى داعش كوژران

K24 – هه‌ولێر:
راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى هێزى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى بڵاويكرده‌وه، له ميحوه‌رى خازر پێنج چه‌كدارى داعش له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان كوژران.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى بڵاويكرده‌وه، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 08:15، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان دوو جار له سه‌ر يه‌ك گروپێكى چه‌كدارانى داعشيان له له گوندى موفتيه‌ى سه‌ر به ميحوه‌رى خازر بۆردومان كردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى زێڕه‌ڤانى، له ئه‌نجامى ئه‌و بۆردومانانه‌دا زياتر له 5 چه‌كدارى داعش كوژراون.