له رۆژئاواى ديجله بۆردومانى داعش ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى هێزى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى رايگه‌ياند، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان به چڕى بۆردومانى مۆڵگه‌كانى داعشيان له ميحوه‌رى رۆژئاواى ديجله كرد.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى بڵاويكرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان له گوندى ته‌لعسفور به چڕى بنكه و باره‌گاكانى چه‌كدارانى داعشيان بۆردومان كرد.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه، بۆردومانه‌كه ئه‌مشه‌و كاتژمێر 07:00 ده‌ستيپێكردووه و ژماره‌يه‌ك بنكه و باره‌گاى چه‌كدارانى داعش له گوندى ته‌لعسفور, به‌رامبه‌ر به‌رزاييه‌كانى بادۆشى سه‌ر به ميحوه‌رى رۆژئاواى ديجله, كراونه‌ته ئامانج.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێڕڤانى كه‌وتوون, له ئه‌نجامى ئه‌و بۆردومانانه‌دا, چه‌ندين بنكه و باره‌گاى چه‌كدارانى داعش خاپور كراون و زيانى گيانى و ماددى زۆر به‌ر داعش كه‌وتووه.
هه‌ر به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوێكى ديكه‌ى سه‌ربازى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، كاتژمێر 4:55 خوله‌كى سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 18ى تشرينى دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌رى 2015، له گوندى عاشق به‌رامبه‌ر دوو رێيانى كه‌سكێ, سه‌ر به ميحوه‌رى رۆژئاواى ديجله, فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان مۆڵگه‌يه‌كى داعشيان بۆردومان كردووه و له ئاكامدا وێڕاى تێكشكانى چه‌ند چه‌كێكى قورسى داعش، ژماره‌يه‌ك چه‌كدار كوژراوون، به‌ڵام له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هيچ زانيارييه‌ك له باره‌ى ژماره‌ى كوژراوه‌كانى داعش بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.