روسیا نيگه‌رانه
K24 – مۆسكۆ:
نوێنه‌رى روسيا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى نيگه‌رانه له‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى ده‌كرێن.
ڤلادیمێر سافرۆنکۆڤ، جێگری باڵیۆزی روسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، روسیا لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانەی لەلایەن رێکخراوێکی مافی مرۆڤەوە دەدرێنە پاڵی، سەبارەت بە کوشتنی ھاوڵاتیانی مه‌ده‌نى لە سوریا، نيگه‌رانە.
رێکخراوی پزیشکی بۆ مافەکانی مرۆڤ، ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، رایگەیاندبوو، کە فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا لە تشرینی یەکەمه‌وه تا ئێستا، ١٠ جار کارگەکانی تەندروستیان لە سوریا کردووه‌تە ئامانج.
لە کۆتايی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا ھاوپەیمانێتی چوار قۆڵی دژ بە داعش لە نێوان سوریا و عێراق و ئێران بە سەرۆکایەتی روسیا دامەزرا.
روسیا ھێرشی ئاسمانی لە سوریا دەستپێکردووە، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی سوریا روسیا تۆمەتبار دەکەن بە بۆردوومانکردنی ھاوڵاتیانی مه‌ده‌نى.