كەنەدا ڕاوێژكار ڕەوانەی عێراق و ھەرێمی كوردستان دەكات

K24 – ههولێر:
كەنەدا ڕاوێژاكاری سەربازی زیاتر ڕەوانەی ههرێمى كوردستان و عێراق دەكات. لەھەمان كاتیشدا سورە لەسەر كۆتايیپێھێنانی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتەكەی لە عێراق.
جاستن ترودو، سەرۆك وەزیرانی كەنەدا ڕیگەیاند، سەربازو ڕاوێژكاری زیاتر دەنێرن بۆ عێراق بەمەبەستی مەشق ڕاھێنان به ھێزەكانی پۆلیس وسوپای عێراق.
سەرۆك وەزیرانی كەنەدا، ئاماژەی بەوەشداوە 69 ڕاھێنەری سەربازی كەنەدا مەشق و ڕاھێنان بە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكەن.
جاستن گوتیشی: "حكوومەتی كەنەدا گفتوگۆو ڕاوێژ دەكات بۆ زیادكردنی سەربازەكانی لە عێراق، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشداوە ئەو ھێزانە بۆ ماوەیەكی درێژ لە عێراق دەمێننەوە".
بڕیاریش وایە سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لە گەڵ باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە به مهبهستى تاوتوێكردنى پرسىچۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.
لە مانگی ئابی 2014دا كەنەدا دەستی بە بۆردوومانكردنی چەكدارانی داعش كردووە لە عێراقدا، لە چوارچێوەی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا.