لیستی ژنانی كاریگەر لەسەر جیھان ڕاگەیهندرا
K24- ههولێر:
بۆ ساڵی سێیەم دهستهى ئێزگهكانى بريتانيا ناسراو به (BBC) لیستی ناوی ژنانی ھەرە كارا و كاریگەرى لە ھەموو بوارەكاندا لە جیھان ڕاگەیاند.
لە لیستی ئەمساڵیدا ژنە ئەكتەر، ھیلاری سوانك، نمایشاكاری سودانی ئەلێك وێك، جێگای خۆیان گرتووە.
ھەروەھا ناوی 30 ژنانی خاوەن كارھەیە، كە تەمەنیان لە 30 ساڵ كەمترە.
ناوی ھەندێ ژنیشی تێدا ھەن، كە تەمەنیان لە 80ساڵ زیاترە.
لە لیستی ئەمساڵدا ژەمارەیەك ژنی بەرپرس ناویان ھاتووە، كە لەلایەنی شەڕو سهربازييهوه بەرپرسیاریەتیان ھەیە. ھەروەھا چەند دەرھێنەری كچی گەنج ھەنە بە ئەرك و ماندووبوونی خۆیان بەشدارن.
ژن و كچانی پێشەنگ لە بواری زانستی، سیاسی، فێركاری، ھونەری ناویان لە لیستی ژنانی ساڵدا ھەیە.
چالاكوانی ئەرژەنتینی ئێستیلا دێ كارلۆنا، یەكێك لەو ژنانەیە، لەبواری كاردا ناویان ھەیە.
ئەنتۆنیا ئەلبێرتی، ئەڵمانی، یەكێكە لە دامەزرێنەرانی كۆمپانیایەكی بازرگانی بە ڕێگای ئینتەرنێت و ئهويش ناوى له ليستهكهدايه.
ئەلبێرت بە یەكێك لەو ژنانە ھەژمار دەكرێت، كە توانا و باوەڕبەخۆبوونێكی زۆری ھەیە.
ناوی 100 ژنى خاوەن داھێنان لە بوارە جیاوازەكان، لە ناوچە و وڵاتی جیاجیاكانی جیھان توانیویانە بە توانا و چالاكيیەكانی خۆیان ناویان لهو ليستهدا تۆمار كراوه.