داواى ئازادكردنى رۆژنامه‌نووسان له‌ ئێران ده‌كرێت

لە دوو ھەفتەدا زیاتر لە 6 رۆژنامەنووس زیندانی كراون.

 K24- تاران:

بەرپرسی کاروباری مافی مرۆڤ لە حکوومەتی ئه‌ڵمانیا داواى لە کۆماری ئیسلامیی ئێران كرد رۆژنامەنووسانی زیندانی کراو ئازاد بکات.

کریستۆف شتێرسێر، بەرپرسی کاروباری مافی مرۆڤ لە حکوومەتی ئەڵمانیا، بە ئاماژەکردن بە بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی ئێران لە بواری مافە مەدەنییەکان و بەجەختکردن لەسەر پێویستیی هەبوونی ئازادیی رادەربڕین، داواى كرد، رۆژنامەنووسانی زیندانی کراو لە ئێران ئازاد بکرێن.

ئەوە دوای ئەوە دێت كە لە دوو هەفتەی رابردوودا لانیکەم شەش رۆژنامەنووس، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە پیلانی دزەکردنی بیانییەکان بۆ ناو ئێران، لە لایەن رێکخراوی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.