لە باکووری کوردستان 300 کەس دەستگيركران
K24 – ئامهد:
لە ئەنجامی گرژییەکانی تورکیا لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا ٣٠٠ کەس لە شاری رهحای باکووری کوردستان دەستگیرکراون.
لە دوای ھەڵبژاردنی ٧ی حوزەیران لە تورکیا، گرژی و ئاڵۆزییەکان لەو وڵاتە چوونهتە قۆناغێکی دژوارتر، جگە لە بوونی شەڕ لە ناوچە سنوورییەکان و گوندو ئاواییەکانی باکووری کوردستان، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مهدهنى دەستگیرکراون.
بە گوێرهى زانیارییەکان لە دوای ھەڵبژاردنى يهكى نۆڤهمبهر, تا ئێستا، ٣٠٠ کەس لە شاری رهحای باکووری کوردستان دەستگیرکراون. لە ناویشیاندا ٢٢٠ یان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستگیرکراون.
ھەرلە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنیيەکانی تورکیا، ٣٠ ئەندامی داعش گیراون. ھەروەک لە ناوچەی بیرەجکی شاری رهحا، ٦ کەس دەستبەسەرکران و دوای دادگاییکردنیان، ٣ یان زيندانيكران.
ئەمساڵ زیاتر لە چەند ساڵی رابردوو رەوشی سیاسی لە تورکیا تووندوتیژی بە خۆوە بینییوە. ژمارەی زیندانیان لەو وڵاتە رووی لە زیادکردن کردووە. لەو ماوەیەشدا چەندینجار بۆ ئازادکردنی ئەندامانی پارتە سیاسیەکانی ئۆپۆزيسیۆن و رۆژنامەنووسان خۆپيشاندان لە شارەکانی باکووری کوردستان کراوە.