بادوش.. فڕۆكه جه‌نگييه‌كان گرووپێكى داعش ده‌كه‌نه ئامانج

K24 – موسڵ:
له سنوورى پارێزگاى نه‌ينه‌وا، گرووپێكى چه‌كدارانى داعش له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانانه‌وه كرانه ئامانج و سه‌رجه‌م چه‌كدارانى سه‌رنشينى دوو ئۆتۆمبێليان له‌ناو بران.
راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست K24 كه‌وتووه، بڵاويكرده‌وه، كاتژمێر 11:25 خوله‌كى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 19ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، له به‌رزاييه‌كانى بادۆش به‌رامبه‌ر ئاسكى موسڵى سه‌ر به ميحوه‌رى رۆژئاواى ديجله، گروپێكى چه‌كدارانى داعش له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانانه‌وه دوو جار له سه‌ر يه‌ك بۆردومان كران.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه‌ى له فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌و ميحوه‌ر به ده‌ستگه‌يشتوون، له ئه‌نجامى بۆردومانه‌كه‌دا سه‌رجه‌مى گروپه‌كه و ئۆتۆمبێله‌كانيشيان له ناو براون و بۆ جارێكىديكه ئۆتۆمبێلێكى ديكه‌ى چه‌كداران كه‌وته به‌ر بۆردومانى فڕۆكه و ته‌قێندرايه‌وه.
رۆژى 13ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، هێزى پێشمه‌رگه، به هاوكارى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان توانى شارى شنگال و ده‌وروبه‌رى رزگار بكات و له دواى ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى شنگاليش، چه‌كدارانى داعش به‌رده‌وام هه‌وڵى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستى له دژى هێزى پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن.