عه‌ره‌به سوننه‌كانی خورماتوو داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن

K24 – كه‌ركووك:
عه‌ره‌به سوننه‌كانی سه‌ر به ناحیه‌ی سلێمانبه‌گی سه‌ر به شارۆچكه‌ی خورماتوو داوايان له چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كرد، رێگه‌یان پێبده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كانیان.
له لێدوانێكدا بۆ K24، جاسم ئه‌حمه‌د به‌یاتى، جێگرى سه‌رۆكى هۆزه سوننه‌كانى خورماتوو رايگه‌ياند، "تا ئێستا له‌لایه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ى دانیشتوانى عه‌ره‌بی سوننه‌نشینی ناحیه‌ى سلێمانبهگى سه‌ر بهشارۆچكهى خورماتوو نه‌دراوه. ئه‌وه‌ش وایكردووه نیگه‌رانی عه‌ره‌به سوننه‌كانی لێبكه‌وێته‌وه".
گوتیشى: "ژماره‌ى ئه‌و خێزانانه‌ى، دانیشتووى سلێمانبهگن و ڕێگریان لێكراوه له‌گه‌ڕانه‌وه‌یان زیاتر له هه‌زار خێزانه. ئه‌وان له ناوه‌ندى ناحیه‌كه و به‌سه‌ر زیاتر له 600 گونددا دابه‌شبوونه. تا ئێستا رێگه به‌گه‌ڕانه‌وه‌یان نه‌دراوه. له كاتێكدا ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه كۆنترۆڵكراوهتهوه، كه پێشووتر له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌تى عێراق به‌رده‌وام لهوتوێژدان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ "ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس" كه یه‌كێكه له به‌رپرسانى حه‌شدی شه‌عبی له‌و سنووره، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رپرسانى ديكه‌ى حه‌شدى شه‌عبى، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وان ره‌زامه‌ندییان پیشاننه‌داوه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌كان بۆ ئه‌و سنووره.