ئه‌و یاریزانانه بناسه كه ڕیزی یانه‌كانیان جێده‌هێڵن
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
پاش شه‌ش هه‌فته‌ی دیكه ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌كرێته‌وه، له ئێسته‌وه ڕاگه‌یاندنه وه‌رزشییه‌كان بازاڕی كڕین و فرۆشتنی یاریزانانیان گه‌رم كردووه، به مانشێته سه‌رنجڕاكێشه‌كانیان ئه‌وه‌ندی تریش خواست و كڕیاریان بۆ یانه‌كان په‌یدا كردووه، له‌م ڕاپۆرته‌دا ناوی ئه‌و یاریزانانه ده‌خه‌ینه ڕوو كه ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه یانه‌كانیان جێبهێڵن و به‌ره‌و یانه‌یه‌كی دیكه كۆچ بكه‌ن.
1ـ ئیزیكوێل لاڤێزی: یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، ئه‌و یاریزانه ئاره‌زووی پێوه‌ندیكردنی به یانه‌ی بارسیلۆنا ڕاگه‌یاندووه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ناپۆلی و یوڤێنتووسیش چاویان بڕیوه‌ته گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه.
2ـ ڕادیمێل فاڵكاو: یاریزانی كۆلۆمبی یانه‌ی مۆناكۆ، دوو وه‌رزه به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد و چێڵسی ده‌كات، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه خۆی له‌گه‌ڵ كه‌ش و هه‌وای پرێمه‌ر لیگ بگونجێنێت، بۆیه ڕۆیشتنی ئه‌و یاریزانه له یانه‌ی بلووز یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، ڕه‌نگه پێوه‌ندیش به یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانیاوه بكات.
3ـ نۆلیتۆ: یاریزانی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ، ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی باڵای پێشكه‌ش كردووه و خاوه‌نی 7 گۆڵه له لالیگا، پێشتر له یانه‌كانی به‌نفیكا و بارسیلۆنا یاری كردووه، ئێستایش یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه خواستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام یانه‌ی ئارسناڵ ڕێگره له‌به‌رده‌م یانه بارسا و نزیكترین كڕیار و ڕكابه‌ره له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه.
4ـ مارتن ئۆدیگارد: یاریزانی لاوی نۆرویژی ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید كه ئێسته له تیپی كاستیلای یانه‌ی ڕیال مه‌درید له ژێر سه‌رپه‌رشتی زینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی یانه‌كه یاری ده‌كات و زۆربه‌ی جاریش له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی شاهانه مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی ده‌كات، ئه‌م یاریزانه ئێستا داواكارییه‌كی زۆری هه‌یه، بۆ پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه یانه‌ی ڕیال له پێناو ده‌رفه‌تدان و ئه‌زموونی زیاتر به شێوه‌ی خواستن ده‌ستبه‌رداری بێت.
5ـ ڕۆبن ڤان پێرسی: یاریزانی یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه‌ی توركیا، هاوینی ڕابردوو له یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان بۆ ڕیزه‌كانی یانه توركییه‌كه گواسترایه‌وه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و یاریزانه نه‌یتوانیوه ببێته جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه، یانه‌ی بارسیلۆنا یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌كا.
6ـ سام ڤرسالكۆ: یاریزانی یانه‌ی ساسولۆ، ئه‌م وه‌رزه له خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئاستێكی سه‌رنجڕاكێشی پێشكه‌ش كردووه، ئه‌مه‌یش وایكردووه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی یوڤێنتووس، بارسیلۆنا و ئارسناڵ له نێو ئه‌و یانانه‌ن زۆرترین هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان داوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و یاریزانه دووپاتی مانه‌وه‌ی له یانه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه‌كه ڕایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن ده‌ستبه‌رداری ده‌بن.
7ـ ڤیكتۆر ڤاڵدێز: یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بڕیاری كۆتایی داوه و ڕایگه‌یاندووه چیتر ئاماده نییه به كورسی یه‌ده‌گ ڕازی بێت، یانه‌ی ئیسپانیۆلی كه‌ته‌لۆنیش به ته‌واوه‌تی له كڕینی ئه‌و گۆڵپارێزه نزیك بووه‌ته‌وه.
8ـ یۆری تایلێمانس: یاریزانی ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌ی یانه‌ی ئه‌نده‌رله‌خت، ئه‌م یاریزانه ئه‌م وه‌رزه به ته‌واوه‌تی سه‌رنجی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپای بۆ خۆی ڕاكێشاوه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی پاریس سان جێرمان و مانچسته‌ر یونایتد له ئێسته‌وه شه‌ڕی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌ست پێكردووه.
9ـ سالڤاتۆری سێرجی: گۆڵپارێزی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، سێرجی ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا یه‌ك یاری له خولی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام داوه، بۆیه بێزاری خۆی له ڕاهێنه‌ر ده‌ربڕیوه، یانه‌ی ئه‌ی سی میلانیش بۆ گواستنه‌وه‌ی هاتۆته سه‌ر خه‌ت.
10ـ نێڤین سوبۆتیچ: به‌رگریكاری یانه‌ی بورسیا دورتموند، ئه‌و پێشتر له ژێر سه‌رپه‌رشتی یۆرگن كلوبی ڕاهێنه‌ری پێشوو ده‌دره‌وشایه‌وه، به‌ڵام دوای ڕۆیشتنی ئه‌و ڕاهێنه‌ره بێ‌ناز بووه، میدیاكان باس له چوونی ئه‌و یاریزانه بۆ لای كلوب له یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌كه‌ن.
11ـ سه‌بستیان ڕۆدی: یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی بایرن میونشن، ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا 98 خوله‌ك یاری كردووه، یانه‌ی بایر لیڤه‌ركووزن زۆرترین كاری بۆ ڕازیكردنی ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 25 ساڵه كردووه.
12ـ دیرك كیوت: یاریزانی هۆڵه‌ندی ته‌مه‌ن 35 ساڵه‌ی پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپوول و فه‌نه‌رباخچه، ئه‌م یاریزانه به‌م ته‌مه‌نه‌وه سه‌رنجی یانه‌ی بارسیلۆنای ڕاكێشاوه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی فه‌ینۆردی هۆڵه‌ندی له كۆی 14 یاری 12 گۆڵی تۆمار كردووه.
13ـ ویسام بن یه‌در: هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی یانه‌ی تۆڵۆزی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌م وه‌رزه ئاستی یانه‌كه‌ی له داكشانه، به‌ڵام ئاستی ویسام له هه‌ڵكشانه، ئه‌مه‌یش وایكردووه ئه‌م یاریزانه ببێته جێگه‌ی چاوتێبڕینی یانه‌ی تۆتنهامی له‌نده‌نی. ئه‌م یاریزانه له ئێسته بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا بۆ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵان كراوه.
14ـ ڕافائێل ماركوێز: به‌رگریكاری مه‌كسیكی پێشووی یانه‌ی هیلاس ڤیرۆنای ئیتاڵیا، ئێسته ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 36 ساڵه ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌و یانه‌یه بگه‌ڕێته‌وه كه ده‌ستپێكی ژیانی وه‌رزشی و پێشه‌گه‌ری خۆی لێ ده‌ست پێكردووه، ئه‌ویش یانه‌ی ئه‌تله‌سی مه‌كسیكییه، ئه‌و یاریزانه پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی، لیۆن، مۆناكۆ، بارسیلۆنا، نیۆرۆك ڕید بولزیش كردووه.
15 ـ ئه‌ندرییه پیرلۆ: جه‌نگاوه‌ری دێرینی ئیتاڵی یانه‌ی نیۆیۆرك سیتی ئه‌مه‌ریكا، ئێسته خولی وڵاته‌كه‌ی وه‌ستاوه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی 3 مانگ و ته‌نیا بۆ ئه‌نجامدانی 8 یاریش بچێته پاڵ هێرشبه‌ری كامیرۆنی ساموێل ئیتۆ له یانه‌ی ئه‌نتالیا سپۆری توركیا.
16ـ كیسۆكی هۆندا: یاریزانی ژاپۆنی یانه‌ی ئه‌سی میلان، یانه ئیتاڵیاییه‌كه ده‌رگه‌ی ڕۆیشتنی له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا له به‌رده‌م ئه‌و یاریزانه‌دا كردۆته‌وه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئیڤه‌رتۆن و وێستهام یونایتدی ئینگلیزی خواستی كڕینی ئه‌و یاریزانه‌یان دووپات كردۆته‌وه.
17ـ فرانكۆ ڤازكوێز: یاریزانی ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی پالێرمۆی ئیتاڵیا، له ئێسته‌دا ململانێیه‌كی به‌هێز له نێوان یانه‌كانی میلان، تۆتنهام و ساوسهامپتۆن له‌سه‌ر كڕینی ئه‌و یاریزانه هه‌ست پێده‌كرێت.
18ـ جه‌یم ڤاردی: هێرشبه‌ری یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ئینگلیزی، ئه‌و یاریزانه ئێستا به تۆماركردنی 12 گۆڵ له 12 یاریدا سه‌رلیستی گۆڵكارانی پرێمه‌ر لیگی گرتووه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ڕیال مه‌درید و بارسیلۆنا و مانچسته‌ر یونایتد كێبڕكێی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن.
19ـ ماریۆ گۆمێز: هێرشبه‌ری ئه‌ڵمانی یانه‌ی بێشكتاشی توركیا، ئه‌و یاریزانه وه‌رزی ڕابردوو له یانه‌ی فیۆرێنتینای ئیتاڵیاوه پێوه‌ندی به خولی تۆپی پێی توركیاوه كرد، ئه‌م وه‌رزه 9 گۆڵی بۆ یانه‌ی بێشكتاش كردووه و وه‌ك هێرشبه‌رێكی تۆقێنه‌ر ترسی خستۆته دڵی یانه‌كانی توركیا، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد گڵۆپی سه‌وزی بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانه پێكردووه، پێشبینی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت.
20ـ جۆن ستۆن: یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن، ئه‌و یاریزانه به‌هره‌مه‌نده به ته‌واوه‌تی سه‌رنجی خۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ڕاكیشاوه و ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان درێسی جلشینه‌كان له‌نده‌ن بپۆشێت.