یاریزانێكی ڕۆما به تۆمه‌تی كاری تیرۆرستی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
وڵاتانی ئه‌ورووپا له ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر ڕێكارێكی توندی ئاسایشیان گرتۆته به‌ر و گومان له دار و به‌رد ده‌كه‌ن و هیچ شتێك به بێ پشكنین و لێكۆڵێنه‌وه ره‌ت ناده‌ن، له ئێسته‌دا له‌سه‌ر یاریزانان و كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانیش باز ناده‌ن، له تازه‌ترین هه‌واڵی ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیدا یاریزانێكی یانه‌ی ڕۆما به تۆمه‌تی كاری تیرۆرستی بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگهێشت ده‌كرێ، به‌ڵام دواتر شتێكی سه‌یر ڕوویدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، ماڵپه‌ری Independentـی به‌ریتانیا هه‌واڵێكی سه‌یری بڵاو كرده‌وه كه تێیدا یاریزانێكی به‌لژیكی یانه‌ی ڕۆما كه‌وتۆته بۆسه‌ی پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی.
ڕادا ناینگۆڵان، یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ڕۆما، له هۆتێڵێكی شاری ئه‌نتۆیرپی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێت، پاش ماوه‌یه‌ك كارمه‌ندانی هۆتێله‌كه به‌هۆی ڕه‌فتاره سه‌یره‌كانی ئه‌و یاریزانه گومانی كاری تیڕوستیان لێ كرد، بۆیه یه‌كسه‌ر بانگهێشتی پۆلیسیان كرد، به‌ڵام پۆلیسه‌كان هه‌ر زوو ئه‌و یاریزانه‌یان ناسییه‌وه و له جیاتی ده‌ستگیر كردن وێنه‌ی سێلفی و به كۆمه‌ڵیان له‌گه‌ڵ كرد.
ناینگۆڵانی ته‌مه‌ن 27 ساڵان، له هاوینی ساڵی 2014 به شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی كالیارییه‌وه بۆ ڕیزه‌كانی یانه‌ی ڕۆما گواستراوه‌ته‌وه.