قاسم شه‌شۆ: ئێزدييه‌كان جگه له ئاڵاى كوردستان هيچ ئاڵايه‌كى ديكه قبوڵ ناكه‌ن
K24 – شنگال:
فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه له شنگال، قاسم شه‌شۆ، له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌يه‌كى تايبه‌تى K24 له شنگال، ڕايگه‌ياند، ئێزدييه‌كان جگه له ئاڵاى كوردستان هيچ ئاڵايه‌كى ديكه قبوڵ ناكه‌ن.
شه‌شۆ، گوتيشى: "سه‌رجه‌م ئێزدييه‌كان ده‌ڵێن ئێمه كوردستانيين و شنگال به‌شێكى دانه‌بڕاوه له خاكى كوردستان".
هه‌روه‌ها گوتى: "شنگالييه‌كان چاوه‌ڕوانى خزمه‌تگوزاريين بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان و پێويسته حكومه‌تيش په‌له بكات له گه‌ياندنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاووڵاتييانى شنگال".
سه‌باره‌ت به چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى، ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ى پێشمه‌رگه روونيكرده‌وه، "تا ئێستا ئه‌وان هيچ چه‌ك و پێداويستييه‌كى سه‌ربازييان له حكومه‌تى عێراقه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌يشتووه و جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ته‌نيا پێشمه‌رگه هاوكارى و پشتيوانى ئێزدييه‌كان بووه و هيچ لايه‌نێكى ديكه له پرۆسه‌ى ڕزگاركردنه‌وه‌ى شنگالدا به‌شدار نه‌بووه".
له‌و ديبه‌يته تايبه‌ته‌ى كوردستان 24دا، كه له ميانى په‌خشى پڕۆگرامه‌كانى رۆژى 19ى تشرينى دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌رى 2015 كاتژمێر 08:05 خوله‌ك به‌كاتى هه‌ولێرى پايته‌خت په‌خشكرا، قاسم شه‌شۆ، ئاشكراشيكرد، هۆكارى دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى شنگال، ده‌ستتێوه‌ردانى هه‌ندێك لايه‌ن بووه له پرۆسه‌كه.
شارى شنگال، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئێزدى نشينه و له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014 له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه داگيركرا و دواى پازده مانگ و 10 رۆژ له 13ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015دا له لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه رزگاركرا.