به وێنه.. ژيانى ئه‌و ژنه‌ى خۆى له پاريس ته‌قانده‌وه
K24 – پاريس:
يه‌كه‌م ژن كه له ئه‌وروپا خۆى ته‌قانده‌وه، بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى ئه‌وروپا، براى ئه‌و ژنه، زانيارى وردى سه‌باره‌ت به خوشكه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه و رۆژنامه‌يه‌كى ئه‌وروپاش وێنه‌ى نيمچه‌ڕووتى ئه‌و ژنه‌ى بڵاوكرده‌وه.
ژنێك له‌گه‌ڵ چه‌ند داواكراوێكى ديكه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته ده‌ست پۆليسى فه‌ره‌نسا، له گه‌ڕه‌كى "سان دونى" باكوورى پاريس خۆى ته‌قانده‌وه.
ئه‌و ژنه به ره‌چه‌ڵه‌ك مه‌غريبيه و به ناوى "حه‌سنا ئايه‌ت بولحه‌سه‌ن" ناسراوه. له ميدياى فه‌ره‌نسادا وا باسده‌كرێت كه "هه‌ميشه خه‌ونى به‌وه‌وه بينيوه، په‌يوه‌ندى به جيهادييه‌كانه‌وه بكات".
حه‌سنا، كه ته‌مه‌نى 26 ساڵ بوو، يه‌كه‌م ژنه له ئه‌وروپا خۆى بته‌قێنێته‌وه. وه‌ك يوسف بولحه‌سه‌نى براى ئاماژه‌ى بۆ كردووه، "پێشتر حه‌سنا هيچ ئاينيى به‌لاوه گرنگ نه‌بووه. وه‌ك كچێكى ئه‌وروپايى ژياوه. ته‌نيا ماوه‌ى يه‌ك مانگ بووه، كه حيجابى كردووه".
براكه‌ى له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى "ده‌يلى مێلى" بريتانى گوتى: "حه‌سنا زۆر ئاره‌زووى له خشڵ و جلوبه‌رگ و مێكئاپ كردووه".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، "ماوه‌ى پێنج ساڵه په‌يوه‌ندييان پچڕاوه". ئه‌و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيانى به "ئاڵۆز" وه‌سفكرد.
له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "خوشكه‌كه‌م هيچ گوێى به ئامۆژگارى نه‌ده‌گرت. به‌رده‌وام ره‌خنه‌ى له هه‌موو شتێك ده‌گرت. ئه‌و له جيهانى خۆي‌دا ده‌ژيا. هيچ ئاره‌زوويه‌كى له ئاين نه‌بوو. هه‌رگيز نه‌مديوه قورئان بخوێنێت. به‌رده‌وام سه‌رقاڵى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى وه‌ك فه‌يسبووك و واتس‌ئاپ بوو".
ئه‌وه‌شى گوت: "كاتێك ئامۆژگاريشم ده‌كرد، پێى ده‌گوتم، تۆ نه باوكمى و نه هاوسه‌رمى بۆ وازم لێناهێنيت. بۆيه ناچار بووم وازى لێبهێنم و ته‌نيا له بۆنه‌كاندا قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كرد و ماوه‌ى پێنج ساڵيشه هيچ قسه‌مان به‌يه‌كه‌وه نه‌كردووه".
براكه‌ى حه‌سنا ئاشكراشيكرد، "دواجار كه حه‌سنا په‌يوه‌ندى پێوه كردووه، رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو بووه. ديار بوو له ژيان بێزار بێت و بيه‌وێت كۆتايى به ژيانى خۆى بهێنێت".
پۆليسى فه‌ره‌نسا به‌ره‌به‌يانى دوێنێ چوارشه‌ممه 18ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، له ناوچه‌ى باكوورى پاريس گه‌مارۆى ئه‌و شوقه‌يان دا، كه حه‌سنا و چه‌ند كه‌سێكى تێدا بوو، دواى حه‌وت كاتژمێر له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پۆليس، دواجار ئه‌و ژنه به ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌و پشتوێنه بۆمبڕێژكراوه‌ى له خۆى پێچابوو، كۆتايى به ژيانى خۆى هێنا.
وه‌ك ميدياى ئه‌وروپا ئاماژه‌يان بۆ كردووه، به يه‌كه‌م ژن هه‌ژمار ده‌كرێت، كه له مێژووى ئه‌وروپادا خۆى ته‌قاندبێته‌وه.
دوێنێ، دواى رووداوه‌كه، ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرايه‌وه، حه‌سنا هاوسه‌رى عه‌بدولحه‌ميد ئه‌باعود بووبێت، كه ناوبراو به داڕێژه‌رى پلانى هێرشه‌كانى پاريس تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به‌ڵام زانيارييه‌كان ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه حه‌سنا كچى خاڵى بووه و له دايك و باوكێكى مه‌غريبى پێش 26 ساڵ له فه‌ره‌نسا له‌دايكبووه.