دواى ئه‌وه‌ى ته‌قه‌ى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرد خۆى كوشت
K24 – ھەولێر
گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 22 ساڵ دواى ئه‌وه‌ى ته‌قه‌ى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد، خۆى كوشت.
په‌يامنێرى K24 له شارى هه‌ولێر رايگه‌ياند، سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ هه‌ينى كاتژمێر 8:30 گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 22ساڵ به ئۆتۆمبێلێكى جۆرى نيسان پيكاپ به به‌رده‌م وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا تێپه‌ڕبووه و ته‌قه‌ى له وه‌زاره‌ت كردووه. دواتر پێشمه‌رگه‌كانى ئه‌و وه‌زاره‌ته لێ هاتوونه‌ته ده‌ست و تايه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى په‌نچه‌ر كردووه و ده‌ست به‌جێ گه‌نجه‌كه‌ش خۆى كوشتووه.