هێرشێكى داعش تێكده‌شكێنرێت

K24 – ھەولێر
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه توانيان هێرشێكى چه‌كدارانى داعش له ميحوه‌رى گوێر تێكبشێنن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ينى 20ى تشرينى دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌رى 2015، سەرچاوەیەکی سەربازی لە میحوەری گوێر به(K24) راگه‌ياند هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێرشی چەکدارنی ریکخراوی ده‌وڵه‌تى ئیسلامی(داعش)ى بۆ سەر میحوەری گوێرى سه‌ر به پاريزگاى هه‌ولێرى تێکشکاند.
راشيگه‌ياند، لە ئەنجامی هێرشەکەی داعش کە لە باشووری شارۆچکەی گوێڕی ئەنجام درابوو، دوو پێشمەرگە برینداربوون، رەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی پێویست.
لەبارەی زیانەکانی چەکدارانی داعش لە ئەنجامی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سەرچاوە سەربازییەکە گوتی کە ژمارەیەک لە چەکدارەکانی داعش کوژراون.