ميليشياى "جه‌يشى ئيسلام" به نيازى راگه‌ياندنى ئاگربه‌سته
K24 – شام:
رێكخراوى" جه‌يشى ئيسلام "وه‌ك به‌هێزترين گرووپه ئيسلامييه‌كانى سووريا، به نيازه ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى حكومه‌تى شام رابگه‌يه‌نێت.
گوته‌بێژى ئه‌و ميليشيايه رايگه‌ياند، سه‌ره‌ڕاى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سه‌ر به حكومه‌تى شام، گرووپه‌كه‌يان به نيازه وه‌ڵامى داواكارى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بداته‌وه و ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نێت.
گوتيشى: "مه‌ستييان ئه‌وه‌يه ده‌رفه‌تێك بۆ هاتنه‌ئاراى دانووستانى ئاشتيى به مه‌به‌ستى دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى سياسى بڕه‌خسێنن".
ئاشكراشيكرد، نێوه‌ندگيرێكى نێوده‌وڵه‌تى پێشنيازى ئه‌وه‌ى كردووه، ئه‌وان شه‌ڕ رابگرن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ى ئه‌و نێوه‌ندگيره هيچ زانيارييه‌كى نه‌دركاندووه.
ئيسلام عه‌لوش، گوته‌بێژى "جه‌يشى ئيسلام" له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "جه‌يشى ئيسلام پرسى راگه‌ياندنى ئاگربه‌ستى خستووه‌ته كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تييانه‌وه".
له وتوێژێكيشدا له‌گه‌ڵ راديۆى سووريا، عه‌لى حه‌يده‌ر، وه‌زيرى راسپێردراوى حكومه‌ت بۆ كاروبارى ئاشته‌وايى نيشتيمانى رايگه‌ياند، ئه‌و راپۆرته رۆژنامه‌وانييانه‌ى باس له راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست و راگرتنى شه‌ڕ ده‌كه‌ن، دوورن له راستييه‌وه.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكردبوويه‌وه، كه راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست له بژاره به‌هێزه‌كانى ره‌وشى نوێى سووريايه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، لاپه‌ڕه‌يه‌كى هه‌واڵى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، به ناوى "دمشق الان" بڵاويكرده‌وه، ئه‌و لايه‌نه‌ى هه‌وڵى نێوه‌ندگيرى له نێوان حكومه‌ت و به‌رهه‌ڵستكارانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌دات، حكومه‌تى رووسيايه.
ئه‌و لاپه‌ڕه‌يه، بڵاويشيكردووه‌ته‌وه، به‌رهه‌ڵستكارانى شام، داوايانكردووه، ئاگربه‌سته‌كه ته‌نيا بۆ 15 رۆژ بێت و ره‌تيشيانكردووه‌ته‌وه، له ئێستادا رايبگه‌يه‌نن و بڕوايان وايه كه هێشتا زه‌مينه‌ى راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست له‌بار نييه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.