حه‌شدى شه‌عبى له فريادڕه‌سه‌وه بۆ مۆته‌كه

K24 – به‌غدا:
مه‌ترسييه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى زياتر ده‌بن و ئاوه‌ڵابوونى ده‌ستى ئه‌و ميليشيايه و خۆ هه‌ڵقورتاندنى له كاروبارى سياسييدا نيگه‌رانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه. داواكارييه به‌رده‌وامه‌كانيشيان بۆ خه‌رجكردنى پاره‌ى زياتر و وه‌رگرتنى پاره له سه‌رچاوه‌ى نادياره‌وه گومانى زۆرترى له باره‌ى خوليا و خه‌ونه‌كانى ئه‌و ميليشيايه زياتر كردووه.
ژماره‌يه‌ك له هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق به هۆى كه‌مى بودجه و نه‌بوونى پێداويستى سه‌ربازييه‌وه له شه‌ڕى دژ به چه‌كدارانى داعش خاوبوونه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ر شه‌ڕكردنياندا داواى پاره و پشتيوانى ماڵيى ده‌كه‌ن.
حكومه‌تى عێراق به هۆى قه‌يرانى دارايى و دابه‌زينى نرخى نه‌وته‌وه، ناتوانێت به‌رپرسيارێتى دارايى خۆى سه‌باره‌ت به هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانى دژ به داعش جێبه‌جێبكات.
گرووپ و تاقمه چه‌كداره‌كانى ناو حه‌شدى شه‌عبى، (ميليشيايه‌كى شيعه‌ئاينزايه و به فه‌تواى مه‌رجه‌عى شيعه‌كان دامه‌زراوه)، گله‌ى ئه‌وه له حكومه‌ت ده‌كه‌ن، كه وه‌ك پێويست پاره‌ى پێ نه‌داوون بۆ شه‌ڕى داعش.
ئه‌وان ده‌ڵێن: "حكومه‌تى عه‌بادى به نيازه ده‌يان هه‌زار كه‌سيان دووربخاته‌وه و بڕياريشه له ساڵى داهاتوودا 156 هه‌زار كه‌سيان ناونووسبكرێن و له لايه‌ن حكومه‌ته‌وه مووچه‌يان بۆ ته‌رخانبكرێت".
له به‌رامبه‌ريشدا سه‌عد حه‌ديسى، گوته‌بێژ به ناوى سه‌رۆكى حكومه‌ت، حه‌يده‌ر عه‌بادى، رايگه‌ياند، حكومه‌ت هيچ نيازێكى نييه ژماره‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌مبكاته‌وه.
ئه‌و گوتيشى: "ته‌نيا سه‌د هه‌زار چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى له بودجه‌ى 2015 موچه‌يان بۆ ته‌رخانكراوه".
روونيشيكرده‌وه، حكومه‌تى عه‌بادى، به‌رده‌وامه له پاره‌داركردنى حه‌شدى شه‌عبى به بڕى نزيكه‌ى يه‌ك مليار دۆلار.
هه‌روه‌ها گوتى: "حكومه‌ت موچه‌ى 50 هه‌زار چه‌كدارى گێڕاوه‌ته‌وه و نايداته حه‌شدى شه‌عبى، چونكه ئه‌و چه‌كدارانه ناونووسكراوون و هێشتا به كرده‌وه چه‌كيان هه‌ڵنه‌گرتووه".
ئاشكراشيكرد، حكومه‌تى عه‌بادى، "هه‌موو هاوكارييه‌كى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بيانه‌وێت مووچه‌ى چه‌كدارى زياتر وه‌ربگرن، ده‌بێت چاوه‌ڕوانى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو بكه‌ن، به‌ڵام حه‌شدى شه‌عبى ده‌يانه‌وێت ئێستا ئه‌و مووچه زيادانه‌يان بۆ خه‌رجبكرێت".
سوجاد جه‌ياد، شيكه‌ره‌وه‌ى عێراقى، پێشنيازى كردووه بۆ حكومه‌ت، وه‌ك چۆن بودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆ ده‌دات، به‌و شێوه‌يه كوژمه‌ى پاره بنێرێت بۆ حه‌شدى شه‌عبى و ئه‌وان خۆيان پاره‌كه دابه‌شبكه‌ن، به‌ڵام حكومه‌ت ئه‌و پێشنيازه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌عدى، گوته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى، رايگه‌ياند، ئه‌وان داوايانكردووه، 550 مليۆن دۆلارى زياده‌يان پێبدرێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى چه‌ك و چۆڵى سه‌ربازى و كۆمه‌كى لۆجستى بۆ چه‌كداره‌كانيان.
جه‌ياد، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، عه‌بادى هيواخوازه رێگر بێت له‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ببێته دامه‌زراوه‌يه‌كى فه‌رمى حكومه‌ت و فه‌رمانده‌كانى بيانه‌وێت به‌شدارى پرۆسه‌ى سياسى بكه‌ن و له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2017 و 2018دا به‌شدارى بكه‌ن و پۆستى باڵا وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها به پێويستيشى زانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت خۆى له‌وه بپارێزێت، حه‌شدى شه‌عبى به چاوى نه‌يارێتييه‌وه بۆى بڕوانن و هه‌ست بكه‌ن ئه‌و له‌مپه‌ره له رێگه‌يان و ئه‌وه‌ش پاڵيان پێوه بنێت بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌كى دارايى له جێگه‌ى ديكه‌وه به‌ده‌ستبهێنن.
له دواى داگيركردنى موسڵه‌وه، ئێران رۆڵێكى سه‌ره‌كى گێڕا له درووستكردنى ميليشياى چه‌كدارى مه‌زهه‌بى له عێراقدا.
هه‌رچه‌نده حه‌شدى شه‌عبى ره‌تيده‌كاته‌وه جگه له حكومه‌ت له هيچ شوێنێكى ديكه‌وه پاره‌ى ده‌ستكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و گرووپانه‌ى چه‌كداره‌كانيان خستووه‌ته ريزى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه سه‌رچاوه‌ى دارايى نادياريان هه‌ن و به‌شێكيشيان راسته‌وخۆ وابه‌سته‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێرانن.
هه‌رچه‌نده، له ئه‌يلوول/سێپتێمبه‌رى ساڵى رابردووه‌وه، عه‌بادى هه‌موو هه‌وڵێكى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى پێى له ده‌سه‌ڵات بچه‌قێنێت و چه‌نگى گيرتر بكات، به‌ڵام فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و هاوپه‌يمانه سياسييه هاومه‌زهه‌به‌كانى زۆرترين ترسيان له‌سه‌ر كورسى و پۆسته‌كه‌ى عه‌بادى درووستكردووه.
حه‌شدى شه‌عبى ره‌تيده‌كاته‌وه هيچ نيازێكى بۆ ئه‌نجامدانى كوده‌تاى سياسى و سه‌ربازى هه‌بێت، به‌ڵام به هۆى داڕووخانى سووپاى عێراق و خۆنه‌گرتنى له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تى ئيسلامى و بڵاوبوونه‌وه‌ى ناوبانگى چه‌كدارانى حه‌شد، پشتيوانييه‌كى زۆرى له شه‌قامى شيعه‌ئاينزاى عێراقييدا بۆ درووستكردوون و ئێرانيش به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ هاوكارى ئه‌و ميليشييا چه‌كدارييه ده‌كات و ته‌نانه‌ت نه‌خشه‌ى شه‌ڕو پلانه سه‌ربازييه‌كانيشى بۆ ده‌كێشێت.
له كانوونى يه‌كه‌م/ديسه‌مبه‌رى رابردوودا، سه‌رۆكى حكومه‌ت، حه‌يده‌ر عه‌بادى، 50 هه‌زار چه‌كدارى وه‌همى له ناوى موچه وه‌رگرانى ده‌وڵه‌تدا سڕييه‌وه و ئه‌وه‌ش ژماره‌يه‌ك له ره‌وت و فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له عه‌بادى تۆراندووه.
به گوێره‌ى گوته‌ى گوته‌بێژى حه‌شد، له مانگى شوبات/فێبرايه‌رى رابردووه‌وه، ئه‌وان مووچه‌ى 130 هه‌زار چه‌كدار ده‌ده‌ن.
هادى عامرى، فه‌رمانده‌ى رێكخراوى به‌دره، كه ئه‌و رێكخراوه هاوشێوه‌ى جووڵانه‌وه‌يه‌كى سياسييه و به هه‌زاران چه‌كدارى خستووه‌ته ريزى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه و مێژوويه‌كى درێژى له رێكخستنى سه‌ربازى هه‌يه و ناوبراو راسته‌وخۆ وابه‌سته‌ى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه.
عامرى هه‌فته‌ى رابردوو، په‌يامێكى ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد و داوايلێكردن بودجه و موچه‌ى چه‌كدارانى حه‌شد له بودجه‌ى گشتيى عێراقدا زياد بكه‌ن.
عامرى هه‌رچه‌نده، وه‌زيرى گواستنه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى بوو، به‌ڵام ساڵى رابردوو، چووه ريزى پێشه‌وه‌ى چه‌كدارانى حه‌شد و به‌شدارى له شه‌ڕه‌كانى دژ به رێكخراوى داعش كرد.
له په‌يامه‌كه‌يدا، عامرى ئه‌وه‌ى گوت: "ئه‌گه‌ر پێويستييه‌كانى حه‌شد دابين بكه‌ن، ئه‌وا؛ ده‌توانرێت عێراق به ته‌واوى له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش رزگاربكرێت".
لايه‌نگرانى عه‌بادى نيگه‌رانى ئه‌وه‌ن، خه‌رجكردنى ئه‌و هه‌موو پاره‌يه بۆ حه‌شدى شه‌عبى ببێته خاڵى لاوازى عه‌بادى و نه‌ياره سياسييه‌كانى بتوانن له دژى به‌كارى بهێنن.
مۆفه‌ق روبه‌يعى، نوێنه‌رى ديار له هاوپه‌يمانێتييه‌كه‌ى عه‌بادى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، ده‌ڵێت: "هه‌ستێكى دژ به عه‌بادى به روونى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا هه‌ستى پێده‌كرێت، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى عه‌بادى نه‌خشه‌ى چاكسازييه‌كانى ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌ن كرد".
سه‌ره‌ڕاى خه‌رجكردنى به‌شێكى به‌رچاوى پاره و بودجه‌ى گشتيى عێراق بۆ حه‌شدى شه‌عبى، به‌ڵام حكومه‌تى عه‌بادى ئاماده نييه موچه و بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان به بێ هه‌نارده‌كردنى بڕى 550 هه‌زار به‌رميل نه‌وت له رۆژێكدا ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات. هاوكات ئاماده‌ش نييه موچه و بودجه‌ى پێشمه‌رگه دابينبكات.
پرسى مامه‌ڵه‌كردنى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له‌گه‌ڵ هاووڵاتييانى سوننه ئاينزاى عێراق له ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى مافى مرۆڤ كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
سوننه‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى به كوشتنى رۆڵه‌كانيان و سووتاندنى مزگه‌وته‌كانيان و تاڵانكردنى ماڵه‌كانيان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و له ماوه‌ى رابردووش‌دا ئه‌و ناوچه سونييانه‌ى له لايه‌ن حه‌شدى شه‌عبييه‌وه كۆنترۆڵكراوون، دانيشتوانه ئاواره‌بووه‌كانيان نه‌يانتوانيوه بگه‌ڕێنه‌وه و ئه‌وان نايانه‌وێت جارێكى ديكه بگه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌ستى ميليشيا چه‌كدارييه‌كان.
هه‌فته‌ى رابردوو، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى، به‌ره‌يه‌كى ديكه‌ى شه‌ڕيان له دژى كورد كرده‌وه و به هۆى هه‌وڵه‌كانيان بۆ پاكتاوكردنى كورد و سوننه‌كان له شارۆچكه‌ى خورماتوو، پێكدادان له نێوان دانيشتوانى كوردى ناوچه‌كه و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى روويدا و ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى به فيشه‌كى نيشانه‌شكێنه‌كانى حه‌شد گيانيان له‌ده‌ستدا.
له چه‌ند تۆمارێكى ڤيديۆييدا، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌رده‌كه‌ون و سووكايه‌تى به سيمبوڵ و ئاڵا و سه‌ركرده مێژووييه‌كانى كورد ده‌كه‌ن و له گوتارى مه‌زهه‌بيشياندا، له گوتارى ژماره‌يه‌ك پياوانى مه‌زهه‌بييدا كورد و سوننه وه‌ك يه‌ك هه‌ژمار ده‌كرێن و پياوه ئاينييه‌كانيان گوێگره‌كانيان له دژى كورد و هه‌رێمى كوردستان هانده‌ده‌ن.
له نوێترين كرده‌وه‌شياند، له شه‌قامى كۆمارى شارى كه‌ربه‌لا، چه‌ند چه‌كدارێكى حه‌شد، ئاڵاى كوردستانيان له‌سه‌ر شه‌قامێك راخستووه و خه‌ڵك ناچارده‌كه‌ن به‌سه‌ريدا هه‌نگاو بنێت، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى له ئێران وه‌ك نه‌ريتێك ئاڵاى ئيسرائيل و ئه‌مريكا له گۆڕه‌پانى نمايشى سه‌ربازانى سوپاى پاسداران راده‌خرێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان پێى پێدا بنێن.
تا ئێستا ناوه‌نده حكومه‌تييه‌كانى كه‌ربه‌لا، هيچ هه‌ڵوێستێكيان سه‌باره‌ت به‌و كرده‌وه‌يه‌ى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌رنه‌بڕيوه، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كاردانه‌وه‌ى به‌كارهێنه‌رانى كورد و سوننه و ته‌نانه‌ت هاووڵاتييه كورده شيعه‌ئاينزاكانى لێكه‌وته‌وه‌وه.
له وتارى هه‌ينى رابردووش‌دا كه سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى گرژييه‌كانى خورماتوو بوو، مه‌رجه‌عيه‌تى شيعه‌كان دژايه‌تى خۆى بۆ درووستكردنى هه‌ر بارگرژييه‌ك ده‌ربڕى بوو، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت، چه‌كدارانى حه‌شد سه‌ر به ده‌سته و تاقمى جۆراو جۆرن و هه‌موويان گوێڕايه‌ڵى يه‌ك ئاراسته و بڕيار نيين.