ئۆباما گه‌يشته ماليزيا

K24 – كوالالامپور:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما گه‌يشته ماليزيا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته نه‌جيب عه‌بدولڕه‌زاق، وتوێژه‌كانى له باره‌ى پێشێلكارييه‌كانى مافى مرۆڤ و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ستپێكرد.
ئۆباما، سه‌رۆكى حكومه‌تى ئه‌و وڵاته ئاسياييه‌ى هه‌ڵكه‌وتوو له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ئاسيا به هاوبه‌شێكى بنه‌ڕه‌تى بۆ قوڵكردنه‌وه‌ى دۆستايه‌تى و به‌هێزكردنى هاوپه‌يمانێتى هه‌رێمايه‌تى ئه‌مريكا و پشتێنه‌ى رێگرتن له هه‌ژموونى چين ده‌زانێت.
له ديسه‌مبه‌رى رابردوودا، هه‌ردوو سه‌رۆك له هاواى له په‌راوێزى يارييه‌كى وه‌رزشيدا يه‌كديان بينيى بوو.
سه‌ردانه‌كه‌ى ئۆباما له كاتێكدايه نه‌جيب عه‌بدولڕه‌زاق له لايه‌ن نه‌ياره‌كانييه‌وه به سه‌ركوتكردنى ده‌نگى نه‌يارێتى و تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ئۆباما له مانێلاى پايته‌ختى فليپينه‌وه گه‌شته‌كه‌ى به‌ره‌و كولالامپور ده‌ستپێكرد.
پێشتر له مانێلا، سه‌رۆكى ئه‌مريكا به‌شدارى له مونته‌داى ساڵانه‌ى هاوكارى ئابوورى ئاسيا – زه‌رياى ئارامى كردبوو.
هاوڕێ له‌گه‌ڵ گه‌يشتنى ئه‌ودا بۆ كولالامپور، ژنه رێبه‌رى به‌رهه‌ڵستكاران وان عه‌زيزه وان ئيسماعيل داواى له ئۆباما كرد، هه‌وڵه‌كانى بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى فشار بخاته سه‌ر عه‌بدولڕه‌زاق و ناچارى بكات چاكسازى سياسى و ديموكراتى ئه‌نجام بدات.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.