سعوودييه شاعيرێكى فه‌له‌ستينى له‌سێداره ده‌دات
K24 – رياز:
به تۆمه‌تى هاندان بۆ "بۆچوونى بێباوه‌ڕى و جوێندان به خودا" دادگايه‌كى عه‌ره‌بستانى سعووديه سزاى له سێداره‌دانى به‌سه‌ر شاعيرى فه‌له‌ستينيى ئه‌شره‌ف فه‌يازدا سه‌پاند.
ئاده‌م كوجل، توێژه‌ر له رێكخراوى هيومان رايتس ۆچ، تايبه‌ت به مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند، ئه‌شره‌ف فه‌ياز حوكمى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ده‌سته‌ى فه‌رمانكردن به چاكه و رێگريكردن له خراپه، له ناوچه‌ى "ئه‌بها"ى هه‌ڵكه‌وتوو له باشوورى خۆرئاواى عه‌ره‌بستان، له 2013دا ئه‌و شاعيره فه‌له‌ستينييه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو. له سه‌ره‌تاى 2014شدا سزاى به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
توێژه‌ره‌كه‌ى رێكخراوى هيومان رايتس ۆچ، كه تايبه‌تمه‌نده به كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، روونيكردووه‌ته‌وه، له‌و كاته‌دا سزاى ئه‌و شاعيره فه‌له‌ستينييه چوار ساڵ به‌ندكردن و لێدانى 800 جه‌ڵد بوو، به‌ڵام پێش 3 رۆژ دۆسييه‌كه‌ى له لايه‌ن دادگايه‌كى ديكه‌وه پێداچوونه‌وه‌ى بۆ كراوه و سزاكه‌ى گۆڕاوه بۆ له‌سێداره‌دان.
ئاده‌م كوجل، ئه‌وه‌شى گوتووه: "دادگاى به‌رايى له 2014دا سزاكه‌ى بۆ دياركردبوو، به‌ڵام له دادگاى پێداچوونه‌وه، كه 17ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015 به‌ڕێوه‌چووه، سزاكه‌ى كراوه به له‌سێداره‌دان و ئه‌م سزايه‌ش به تۆمه‌تى سووكايه‌تيكردن به خودا و هاندان بۆ بێباوه‌ڕى ده‌ركراوه".
له كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى رابردووش‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌بستانى سعوودييه، سزاى 50 جه‌ڵدييان به‌سه‌ر نووسه‌رى ليبراڵى رائيف به‌ده‌وييدا جێبه‌جێكرد، دواى ئه‌وه‌ى سزاى 10 ساڵ زيندانيكردنييان بۆ بڕييه‌وه و سزايه‌كى ديكه‌شيان به‌سه‌ردا سه‌پانده‌وه كه لێدانى هه‌زار جه‌ڵد بوو. به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى له ساڵى رابردوودا سووكايه‌تى به ئاينيى ئيسلام كردووه.
هه‌رچه‌نده ئێستا به‌ده‌وى له زينداندايه، به‌ڵام ديپلۆماتكارانى خۆرئاوايى وتوويانه چيديكه جه‌ڵده‌ى لێ نادرێت.
شاعيره فه‌له‌ستينييه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه سزا دراوه، كه گه‌واهيده‌رێكى سه‌لماندن، له دادگا ئاماده بووه و گوتويه‌تى: "گوێم له فه‌ياز بووه كه جوێنى به خودا و پێغه‌مبه‌ر و عه‌ره‌بستان داوه".
به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى دادى عه‌ره‌بستان تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌و پرسه هيچ راگه‌يه‌ندراوێكى فه‌رمييان ده‌رنه‌كردووه.
له عه‌ره‌بستانى سعووديه، له برى له‌سێداره‌دان، كه‌سى سزادراو له گۆڕه‌پانێكى گشتييدا راده‌گرن و به بڕه‌رێكى تيژ سه‌رى له جه‌سته‌ى جيا ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.