زێره‌ڤانیی: فڕۆکە جەنگییەکان چەند چەکدارێکی داعشیان کوشت

فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانیی رایگەیاند، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان ئۆتۆمبێلێكى "تيرۆريستانى" داعشیان لە میحوەری خازر کردووەتە ئامانج و هەموو سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکەشیان کوشتووە.
فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانیی لە راگەیەندراوێکدا زیاتر دەڵێت:
"به‌يانى ئه‌مڕۆ له گوندى شێخ ئه‌ميرى ميحوه‌رى خازر، له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانانه‌وه ئۆتۆمبێلێكى تيرۆريستانى داعش به سه‌رنشينه‌كانيه‌وه بۆردومان کرا".
فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانیی دەشڵێت: "بەپێى ئه‌و زانيارييانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانىی كه‌وتوون، ئۆتۆمبێله‌كه‌ى تيرۆيستان چه‌كى قورسى جۆرى دۆشكەى له‌سه‌ر بووه, له ئه‌نجامى بۆردومانه‌كه‌دا ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قێندراوه‌ته‌وه و چه‌كداره تيرۆيسته‌كانى نێويشى کوژراون".