مليۆنێك منداڵ له‌به‌رده‌ستى داعشدان

K24 – به‌غدا:
نزيكه‌ى مليۆنێك منداڵى عێراق له ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعشدان و ئه‌وان ده‌يانه‌وێت له‌سه‌ر رێچكه‌ى خۆيان په‌روه‌رده‌يان بكه‌ن.
رێكخراوى يونسێف بۆ چاودێريكردنى منداڵ رايگه‌ياند، له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدا نزيكه‌ى مليۆنێك منداڵ هه‌ن.
به‌ڕێوبه‌رى نوسينگه‌ى رێكخراوه‌كه له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له ميانه‌ى كۆنگره‌ى ساڵانه‌ى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى عێراقدا، كه تايبه‌ت به به‌رگريكردن له مافه‌كانى منداڵ ساڵانه له 20ى نۆڤه‌مبه‌ردا ئه‌نجامده‌درێت، رايگه‌ياند، زياتر له 3 مليۆن عێراقيى به هۆى داعشه‌وه زيانيان به‌ركه‌وتووه.
گوتيشى: "به گوێره‌ى خه‌مڵاندنى سه‌ره‌تايى نزيكه‌ى يه‌ك مليۆن منداڵ له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدا ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌و منداڵانه رووبه‌ڕووى تاوانگه‌لى وه‌ك ده‌ستدرێژى سێكسى و تۆقاندن و چه‌كداركردنيان ده‌بنه‌وه.
رۆژى 20ى تشرينى دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌رى 1989 نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رێككه‌وتننامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به پاراستن و به‌رگريكردن له مافه‌كانى منداڵى په‌سند كرد.
ساڵانه له جيهاندا به بۆنه‌ى ئه‌و ياده‌وه چالاكى جۆراوجۆر بۆ داكۆكيكردن له مافه‌كانى منداڵ ئه‌نجام ده‌درێن.