ئۆباما داوايه‌ك ئاراسته‌ى جيهان ده‌كات
K24 – ماليزيا:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما، جارێكيديكه داوايكرد، كۆمه‌ك و هاوكارى زياترى په‌نابه‌ران بكرێت.
له ميانى سه‌ردانێكيدا بۆ سه‌نته‌رێكى پێشوازيكردن له منداڵى په‌نابه‌ران له ماليزيا، ئۆباما داوايكرد، هه‌رچى زياتره كۆمه‌ك و هاوكارى په‌نابه‌ران بكرێت.
ئۆباما كه بۆ منداڵانى ته‌مه‌ن 7 تا 9 ساڵ قسه‌ى كرد و گوتى: "ئه‌م منداڵانه هه‌روه‌كو منداڵى خۆمانن پێويستيان به خۆشه‌ويستى و سۆز و ئارامى و فێركردن هه‌يه".
منداڵه‌كان زۆرينه‌يان منداڵى ئه‌و هاووڵاتييه په‌نابه‌رانه بوون، كه به هۆى موسڵمانبوونييانه‌وه له بۆرما راوه‌دوونراوون و به په‌نابه‌رى روويانكردووه‌ته ماليزيا.
ئۆباما ده‌ستى منداڵێكى گوشى و پێى گوت:ئايا ئينگليزى فێر بوويت"، دواتريش گوتى: "تۆ زۆر به‌هره‌مه‌ندى".
ئۆباما ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌و منداڵه ته‌نيا رووى منداڵانى بۆرما پيشان نادات، به‌ڵكو منداڵانى عێراق و سوورياش ده‌خاته‌ڕوو".
هه‌روه‌ها گوتى: "كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه قسه ده‌كه‌م، ئه‌وان خه‌ريكى وێنه‌كێشان و شيكارى راهێنانه بيركارييه‌كانن، ئه‌مانه هيچ جياوازييه‌كيان له‌گه‌ڵ منداڵانى ئه‌مريكادا نييه".
ئۆباما دووباره داوايكرد، وڵاتان به ته‌نگ پرسى په‌نابه‌رانه‌وه بێن، ئه‌وه‌ش له كاتێكدايه له كۆى په‌نجا ويلايه‌تى ئه‌مريكا زياتر له 25 ويلايه‌تييان ره‌تيانكردووه‌ته‌وه په‌نابه‌ر وه‌ربگرن. به تايبه‌تى دواى ئه‌و هێرشانه‌ى له پاريس ئه‌نجامدران و به هۆيانه‌وه 130 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا.