كۆنگرێس پڕۆژەیەكی ئۆبامای ھەڵپەسارد

كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكا پڕۆژه‌ یاسایه‌كی‌ په‌سه‌ند كرد له‌باره‌ی‌ هەڵپەساردنی بڕیاری وه‌رگرتنی‌ هه‌زاران په‌نابه‌ری‌ عیراقی‌ و سووری‌.

 K24 – واشنتن:

كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكا پڕۆژه‌ یاسایه‌كی‌ په‌سه‌ند كرد له‌باره‌ی‌ هەڵپەساردنی بڕیاری وه‌رگرتنی‌ هه‌زاران په‌نابه‌ری‌ عیراقی‌ و سووری‌.

كۆنگرێسی ئەمریكا پلانێكی باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكایان بۆ وەرگرتنی 10 ھەزار پەنابەری سووری وعێراقی بە 289 دەنگ بەرامبەر بە 137 دەنگ ھەڵپەسارد.

بەشێك لە كۆنگریسمانەكان ترسییان ھەیە كەسانی تیرۆریست دزەبكەنە ناو كۆچبەران ڕوو لە ئەمریكا بكەن و دواتر كردەوەی تیرۆريستی ھاوشێوەی تەقینەوەكانی پاریس لەو وڵاتە ئەنجامبدەن.

لە دوای ئەو شەپۆلە فراوانه‌ى كۆچكردن لە ھەردوو وڵاتی عێراق و سووریا بۆ ڕۆژئاوا و دابەشكردنیان بەسەر وڵاتاندا باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا پڕۆژەیەكی پێشنیاز كرد بۆ ئەوەی ئەمریكا 10 ھەزار كۆچبەری عێراقی و سووری وەربگرێت.