لە 24 كاتژمێردا 20 جار باره‌گاكانی داعش بۆردومانی دەكرێن

K24- هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه له وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی دژ به چه‌كدارانی داعش له عێراق و سووریادا.
سوپای ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی 20جار بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی داعشیان له عێراق كردووه.
بەگوێره‌ى بەیاننامەكەی سوپای ئەمریكا بۆردومانه‌كان له نزیك شاری رومادی ئه‌نجامدراون و پێنج یه‌كه‌ی شه‌ڕكه‌ری رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) تێكشكێندراون.