پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی یانه‌ی بارسیلۆنا ڕاگه‌یاندرا

لیستی یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی یانه‌ی بارسیلۆنا ئاشكرا كرا

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

پێكهاته‌ی کۆتایی یانەی بارسێلۆنە بۆ یاری کلاسیکۆ راگەیەندرا و مێسی و راکیتیچیش گڵۆپی سەوزیان بۆ ھەڵکراوە.

 

لویس ئینریکێ بۆ یارییان بەرامبەر بە یانەی ریال مەدرید ھەموو یاریزانەکانی بانگھێشت کرد کە گومانی پێکانیان لێ دەکرا و پزیشکانی یانەکەش دڵنیایی دەدەنە راھێنەرە ئیسپانییەکە کە ھەموو یاریزانەکان بە تەواوی بۆ ئەم یارییە ئامادەن.

لە پێکھاتەکەی بارسا ھەریەک لە مارک بارترا و جۆردی ماسیبی گۆڵپارێزی سێیەمی یانەکە دوور خراونەتەوە.

 

به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیای نزیك له‌ یانه‌ی بارسیلۆنا، پێكهاته‌ی پێشبینكیراوی یانه‌ی بلوگرانا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

براڤۆ، ئەلڤێس، پیکێ، ماسکێرانۆ، ئەلبا، بۆسکێتس، ئینێستا، رۆبێرتۆ، نێیمار، سوارێز و مێسی.

بڕیاروایه‌ ئه‌مشه‌و له‌ كلاسیكۆی ئیسپانیا و له‌ یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌ كات 8:15 خوله‌ك هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ به‌ یه‌ك بگه‌ن، یانه‌ی بارسا به‌ 27 خاڵ لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی گرتووه‌، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدیش به‌ 24 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌م دێت.