وڵاتانى ناتۆ جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاريكردنى پێشمه‌رگه ده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، داوای لە ناتۆ كرد، مامەڵەیەكی چڕتر لەگەڵ پێشمەرگە بكات.
لە میانی بەشداریكردنی لە 61ـەمین كۆبوونەوەی كۆمەڵەی پەیمانی باكوورى ئەتڵەسی "ناتۆ"، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە وتارێكیدا گوتی: "ھەرێمی كوردستان پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی لە هەموو بوارەکانی سیاسی و ئابووری و مرۆیی‌دا هەیە".
داواشی لە وڵاتانی ناتۆ کرد، لە پێناو پێکانی ئامانجە هاوبەشەکان، لە ڕێگەی پڕچەککردن و مەشق و ڕاهێناندا مامەڵەیەکی چڕتر لەگەڵ هێزی پێشمەرگەدا بکەن، داواشیكردووه به چارەسەرکردنی پێشمەرگە برینداره‌كان به‌ته‌نگ هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ژماره‌يه‌ك له وڵاتانى ئه‌ندامى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى بەڵێنیانداوه ئاستی هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە زیاد بکەن، نوێنەرانی ئەڵمانیا و کرواتیا لە ناتۆ زۆرتر جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌رده‌وامى هاوكارييه‌كانيان بۆ پێشمه‌رگه كردووه‌ته‌وه.