ئه‌مشه‌و له‌ خولی ئیتاڵیا كلاسیكۆی ئاگرین به‌ڕێوه‌یه‌

ئه‌م یارییه‌ جەنگی پێشەنگ وەرگرتن نییە جەنگی خۆ سەلماندنە

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

ئەمشەو کات 10:45 خوله‌كی شه‌و بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی یۆڤێنتۆس لە یاریگەی خۆی میوانداریی ئەیسی میلان دەکات، بیانکۆنێری و رۆسۆنێری دەیانەوێت لەسەر ئەستۆی یەکتری هەڵبستنەوە و کۆتایی بە ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەیان بهێنن.. لە یارییەکی دیکەشدا بۆلۆنیا میوانداریی رۆما دەکات، راپۆرتێک لەبارەی یارییەکانی ئەمشەوی سێریا ئەی بخوێنه‌وه‌.

 

میلان و یۆڤێ یارییەکی ئاگرین سەربازەکانی ئەو دوو یانەیە لە خولی ئیتاڵی لە ناو یاریگای یۆڤێنتۆس ئەرینا دەجەنگن, جەنگی پێشەنگ وەرگرتن نییە جەنگی خۆ سەلماندنە.

مێژووی رووبەرووبوونەوەی ئەو دوو یانەیە پێمان دەڵێت یارییەکی ئاسان نییە و کەس ناتوانێ پێشبینی رووداوەکانی بکات

یۆڤی پاڵەوانی ساڵی پاری سیریا ئەی، ئەمساڵ بارودۆخی باش نییە تەنیا ١٨ خاڵی کۆکردووەتەوە لە ١٢ یاری ئەم وەرزە بە یەکێک لە خراپترین دەستپێکی یانە رەش و سپیەکە دادەنرێت.

یۆڤێنتۆس لەپلەی حەوتەمدایە و ٩ خاڵ لە فیۆرێنتینای سوپرایزی ئەم وەرزەی  سیریا ئەی دوورە چیدی نایەوێ خاڵ لەدەست بدات دەیەوێ بگەڕێتەوە ناو بازنەی گەورەکان و دانەبڕێت لە کێبڕکێی ئەم وەرزە

یانەی ئەی سی میلانیش لە ساڵانی تر باشترە بە پێکھاتەیەکی نوێوە دەستی پێکردووە بەڵام ھێشتا لەچاو ئومێدی ھاندەرانی نییە رۆسۆنێری ئەم وەرزە لەکۆی ١٢ یاری خاوەنی ٢٠ خاڵە و لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵی دێت

پێکھاتەکەی یۆڤێ رەنگە بێ بەش بێت لە تواناکانی بۆفۆنی گۆڵپارێز بەھۆی کشانی ماسولکەکانی لە یاری ھەفتەی رابردووی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا تووشی ھات ئەمە جگە لەوە ماریۆ مانزۆگیچی کرواتییش بەھۆی پێکانەوە گومانی بەشداری کردنی لێ دەکرێت

لە بەرامبەریشدا جانلویجی دۆنارۆمای ١٦ ساڵی گۆڵپارێزی ئەی سی میلانیش گۆڵپارێزی سەرەکییە و لەبەردەم رووداوێکی مێژوویدایە لەکاتی راگرتنی گۆڵەکەی بەخاوێنی دەبێتە یەکەم گۆڵپارێز کە بەو تەمەنە بچووکەی دوو یاری لەسەر یەک گۆڵی لێ تۆمار نەکرێت

جیاوازی نێوان رۆمای پلەی سێیەم و ئینتەر و فیۆرێنتینای پێشەنگ تەنیا یەک خاڵ لە ئەگەری بردنەوەی گورگەکانی پایتەخت لە یانەی بۆلۆنیا بە شێوەیەکی کاتی بۆ یەکەمین جار لەم وەرزە دێنە پلەی یەکەم و چاوەڕێ چانسی دۆڕانی دوو یانەکەی پێش خۆی دەکات