یانه‌ی زاخۆ 3 هێرشبه‌ری پێشه‌گه‌ری كڕی
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه به ئامانجی بردنه‌وه‌ی نازناو‌ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق هاتۆته مه‌یدان، به‌ڵام هێشتا ئاسۆی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه لای ئه‌و یانه‌یه ڕوون نییه، له پێناو ئومێد و گره‌نتی زیاتر 3 یاریزانی پێشه‌گه‌ری خه‌ڵكی وڵاتی لیبیای هێنایه ڕیزه‌كانی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر هه‌ر 3 یاریزانه‌كه گه‌یشتنه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
عه‌بدولسه‌لام فیتۆری، له هێڵی هێرشبه‌ر یاری ده‌كات و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لیبیایه و له یانه‌ی ئه‌هلی به‌نگازی وڵاته‌كه‌شی یاری ده‌كات.
موهه‌ند بو عجیله، یاریزانی هێڵی ناوه‌نده و له یانه‌ی ئه‌هلی لیبیاییه‌وه هاتووه، سالم مه‌سلاتی ـیش له هێڵی هێرشبه‌ر یاری ده‌كات.
یانه‌ی زاخۆ له‌م وه‌رزه‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی 8 هه‌فته، به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ له خانه‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی دێت.