ئارێز عه‌بدوڵڵا: باش‌ترين رێگه ئه‌وه‌يه هه‌ولێر و به‌غدا رێكبكه‌ون
K24 – به‌غدا
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق رايگه‌ياند، تاكه ريگه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى به‌غدا "گفتوگۆيه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى تشرينى دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌رى 2015، ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆكى لێژنه‌ى نه‌وت و وزه، به (K24) گوت: "به‌پێى ده‌ستوور هه‌موو داهاتى نه‌وت له كوردستان و له عێراق ده‌بێت بۆ خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێته‌وه و له‌وێشه‌وه به‌شێوه‌يه‌كى يه‌كسان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هه‌رێم و داموده‌زگا حكوميه‌كان دابه‌ش بكرێت، واتا دواى كۆكردنه‌وه‌ى دابه‌ش بكرێت".
گوتيشى: "له‌پار ساڵيشه‌وه حكوومه‌تى ناوه‌ند داوا ده‌كات ئه‌و نه‌وته‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان هه‌نارده ده‌كرێت، له رێگاى كۆمپانياى سۆمۆوه هه‌نارده بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى 17%ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بدات، ئه‌ويش به‌پێى رێككه‌وتنێك بوو كه هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ريه‌تى 550 هه‌زار به‌رميل نه‌وت له‌رێگاى ئه‌و كۆمپانياييه‌وه بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شه بودجه‌ى خۆى وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ردوولا پابه‌ند نه‌بوون نه به‌رێككه‌وتنه‌كه نه به ياساى ساڵى 2015، بۆيه ده‌بينين كه له مانگه‌كانى كۆتايي هيچ بڕه نه‌وتێكى له‌رێگه‌ى سۆمه‌وه هه‌نارده نه‌كرا، بۆيه بودجه‌ى ئه‌م ساڵ نه‌درا به‌هه‌رێمى كوردستان".
روونيشى كرده‌وه: "ئه‌گه‌ر بێت و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕيارى ئه‌وه‌ى دابێت به سه‌ربه‌خۆ نه‌وت هه‌نارده بكات، به‌ڵام ئه‌و كێشه‌يه خۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا يه‌كلايى نه‌بۆته‌وه به‌ڵكو هه‌ر ده‌مێنێ، بۆيه پێويستى به‌رێككه‌وتنێكى بنه‌ڕه‌تى هه‌يه له‌گه‌ڵ به‌غدا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ناكۆكى له‌نێوان كورد و شيعه نييه، به‌ڵكو ناكۆكى له‌نێوان دوو حكوومه‌ت هه‌يه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى به‌غدا، پێويسته لايه‌نه سياسييه‌كان هه‌ردوو له‌گه‌ڵ يه‌كتر گفتوگۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراق بكه‌ن".