مووسڵ.. كارگه‌يه‌كى ئۆكسجين بۆردومان ده‌كرێت
K24 – ژوورى هه‌واڵ
فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان، كارگه‌يه‌كى ئۆكسجينيان، له شارى مووسڵ بۆردومان كرد، به‌وهۆيه‌وه 130 كه‌س گيانيان له ده‌ستدا.
به گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، كارگەیەكی ئۆكسجینيان لە شاری مووسڵ بۆردومان كرد كه دەكەوێتە نزیك كارگەیەكی شیرەمەنی، لەوكاتەشدا شیریان بەبێ بەرامبەر دابەش دەكرد و خەڵكێكی زۆر كۆبووبوونەوە.
بەهۆی بۆردومانكەوە 130 كەس كوژران و برینداربوون، هاوکات فڕۆکەکان شه‌وی رابردوو ٢٠ هێرشی ئاسمانی دیکەیان بۆسەر پێگە و مۆڵگەکانی داعش ئەنجامداوه، هێرشەکانیش بۆ سه‌ر بێجی، فەلوجە، مووسڵ، گەیارە، رومادی و تەلەعفەر بوونه.
زۆرترین هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر شارى رومادی ئەنجام دراوە کە 5 هێرشی به‌دوای یه‌كه‌وه بوون.
لە ئاکامی هێرشەکاندا، چەندین مۆڵگەی داعش کراوەتە ئامانج، لەگەڵ تێکشکاندنی چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی.
هێزی هاوپەیمانان لە مانگی ئابی ٢٠١٤ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەکدارانى داعش لە عێراق و لە مانگی ئەیلولیشدا هێرشەکانیان بۆسەر چەکدارانى داعش لە سوریادا دەستپێکرد.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.