نوێنەری سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا ستایشی رۆڵی پێشمەرگە دەكات

نوێنه‌ری تایبه‌تی سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ئاماژه به سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه ده‌كات و ده‌ڵێ له ماوه‌ی سی رۆژی رابردوودا پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعشدا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامداوه.
برێت ماكگۆرک، نوێنەری تایبەتی باراک ئۆباما راشیگەیاند:
"سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له رزگارکردنی شنگال كۆمه‌ڵێك سه‌ردانیی دیپلۆماتی بۆ باشووری كوردستان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و واده‌كات زیاتر هه‌ماهه‌نگیی و هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ین، كه هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا، توانییان شارۆچكه‌ی شنگال له چنگی چه‌كدارانی داعش ده‌ربهێنن".
ماكگۆرک هاوکات باسی دوو له‌تكردنی داعشی کرد و گووتی: "به هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه توانیمان رێگەی سه‌ره‌كیی 47 كۆنتڕۆڵ بكەین، به‌مه‌ش رێگەی گه‌یاندنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی داعش له ره‌ققه‌وه بۆ مووسڵ بڕا".
نوێنه‌ری تایبه‌تی سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ئاماژەشی کرد کە: "جوگرافیای سه‌ربازیی داعش بووه‌ته دوو به‌شی جیا له شاری مووسڵی عێراق و ره‌ققه له سووریا، ئه‌مه‌ش لە داهاتوودا ئاسانكاریی بۆ رزگارکردنی مووسڵ ده‌كات".