بۆمبێكی چێنراو لە وەزارەتی رۆشنبیریی عێڕاق تەقییەوە

ھیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە

بۆمبێكی چێنراو لە بارەگای وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق تەقییەوە و هێشتا زیانە گیانییەکانی دەرئەنجامی تەقینەوەکەوە ئاشکرا نەکراون.

پەیامنێری کوردستان ٢٤ لە بەغدا رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بۆمبێكی چێنراو لە نێو گەراجی وەزارەتی رۆشنبیریی عێڕاق لە نزیك شەقامی حەیفا لە بەغدا تەقییەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە، بەڵام تاوەكوو ئێستا ھیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە گیانییەکان ئاشكرانەكراوە".