فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق مۆڵگەكانی داعش بۆردوومان دەكەن

فڕۆكە جەنگیيەكانی عێراق بەردەوامن لە بۆردوومانكردنی مۆڵگەكانی داعش .

 K24 – به‌غدا:     

فڕۆكە جەنگیيەكانی عێراق بەردەوامن لە بۆردوومانكردنی مۆڵگەكانی داعش لە سنووری پارێزگاكانی موسڵ، ئەنبار، باكوور و ڕۆژئاوای بەغدا.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیه‌كیدا ڕایانگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی ھێزی ئاسمانی عێراقی ژمارەیەك ھێرشیان كردۆتە سەر مۆڵگەكانی چەكدارانی داعش لە سنووری  ھەرسێ پارێزگای بەغدا، ئەنبار و مووسڵ، لە ئەنجامدا ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون.

ھەروەھا چەندین مۆڵگە و بارگا و ئۆتۆمبێلە سەربازیيەكانی  چەكدارانی داعش تێكشكێنراوون.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، دەستی بەسەر شارى مووسڵدا گرت، دواتر پارێزگای ئەنباری كۆنتڕۆڵكرد، تاوەكو ئێستا ھێزە ئەمنییەكانی عێراق نەیان توانیوە كۆنتڕۆڵی بكەنەوە.