سه‌رۆك ئه‌ركانى فه‌ره‌نسا: سه‌ركه‌وتنى خێرا به‌سه‌ر داعشدا ئه‌سته‌مه
K24 – پاريس:
فه‌رمانده‌ى سوپاى فه‌ره‌نسا، ژه‌نه‌راڵ بيير دو فيلييه، رايگه‌ياند، پێشبينى سه‌ركه‌وتنى خێراى سه‌ربازيى به‌سه‌ر داعشدا ناكات.
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، فرانسوا ئۆلاند، دواى هێرشه‌كانى سه‌ر پاريس، داواى له وڵاتان كرد، هاوپه‌يمانێتييه‌كى نوێ به به‌شدارى رووسيا و ئه‌مريكا پێكبهێنن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
بڕياره، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئۆلاند، له‌م هه‌فته‌يه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى رووسيا و ئه‌مريكا كۆببێته‌وه.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ناسراو به داعش، به فه‌رمى به‌رپرسيارێتى خۆى له هێرشه‌كانى سه‌ر پاريس راگه‌ياند، كه به‌هۆيانه‌وه 130 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا.
داعش رايگه‌ياندووه، ئه‌و هێرشانه‌ى له تۆڵه‌ى بۆردومانكردنى چه‌كداره‌كانى له لايه‌ن فه‌ره‌نساوه ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى فه‌ره‌نسا، له لێدوانێدا بۆ رۆژنامه‌ى لوجۆرناڵ، دو ديمانش،ى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، له واده‌يه‌كى كورتدا سه‌ركه‌وتنى سه‌ربازى به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستنايه‌ت.
گوتيشى: "له سوپادا پێويستمان به كاتى زۆر هه‌يه بۆ به‌ديهێنانى سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام خه‌ڵك په‌له‌يه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى خێرا ببينێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه له سووريا و عێراقداين، به‌ڵام هه‌موولايه‌كيش ده‌زانن، ئه‌و ململانێيه سه‌ره‌نجام له رێگه‌ى كه‌ناڵه ديپلۆماتييه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، ئۆلاند به‌ره‌و واشنتن به‌ڕێكه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ى رۆژى سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مريكا كۆببێته‌وه.
بڕياره دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مريكا، ئۆلاند سه‌ردانى رووسياش بكات.