به‌ڤيديۆ.. خه‌ڵك وه‌ك "پاڵه‌وانى رزگاركردنى شنگال" پێشوازى له‌ بارزانى ده‌كه‌ن

بۆ يه‌كه‌مجار له‌ ده‌ستپێكى شۆڕشى ئه‌يلولدا (1961 - 1975)، بارزانى په‌يوه‌ندى به‌ ريزى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه‌ كردووه‌.

 K24 – دهۆك:

مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى كوردستان، دواى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى رزگاركردنى شنگال، گه‌يشته‌ شارى دهۆك و له‌ لايه‌ن هاووڵاتييان و پێكهاته‌ جياجياكانى خه‌ڵكه‌وه‌ پێشوازيلێكرا.

هاووڵاتييان له‌ شارى دهۆك وه‌ك "پاڵه‌وانى رزگاركردنى شنگال" پێشوازييان له‌ بارزانى كرد و له‌ ميانى لێدوانياندا بۆ كوردستان 24 ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى خۆشحاڵى خۆيان به‌ سه‌ركه‌وتنى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال ده‌ربڕى.

بارزانى، ماوه‌ى زياتر له‌ 15 مانگه‌ له‌ ميحوه‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى له‌ سنوورى شنگال، نووسينگه‌يه‌كى سه‌ربازى بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى شه‌ڕى دژ به‌ داعشى كردووه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌ى كاته‌كانى له‌ ناو هێزى پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ر بردووه‌.

مه‌سعوود بارزانى، له‌ ميانى گوتاره‌كانييدا، خۆى وه‌ك پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌ناسێنێت و پێشتريش له‌ چه‌ندين بۆنه‌دا دووپاتيكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و پێشمه‌رگه‌بوونى له‌لا له‌ هه‌موو شتێك پيرۆزتره‌.

بۆ يه‌كه‌مجار له‌ ده‌ستپێكى شۆڕشى ئه‌يلولدا (1961 - 1975)، بارزانى په‌يوه‌ندى به‌ ريزى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه‌ كردووه‌.