سوننه‌كان دژى به پاسداركردنى حه‌شدى شه‌عبى ده‌وه‌ستنه‌وه

K24 – به‌غدا:
لايه‌نه سوننه‌كانى ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دژى پرسى به پاسداركردنى ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى ده‌وڵه‌تى ياسا، مۆفه‌ق روبه‌يعى له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزيۆنيدا رايگه‌ياندبوو، پێويسته حه‌شدى شه‌عبى وه‌ك سوپاى پاسدارانى لێبكرێت.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشهاته نوێيه‌دا، لايه‌نه سونييه‌كان كه‌وتوونه‌ته خۆ بۆ ده‌ربڕينى دژايه‌تييان بۆ ئه‌و پرسه.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، عه‌بدولعه‌زيم عه‌جمان رايگه‌ياند،هاوپه‌يمانێتى هێزه نيشتيمانى و عێراقييه‌كان له سه‌روبه‌ندى پێكهێنانى حكومه‌تدا، كارنامه‌يه‌كيان راده‌ستى عه‌بادى كردووه و تێيدا داوايانكردبوو، هێزى پاراستنى پارێزگاكان پێكبهێنرێت.
گوتيشى: "هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن ناوى پاسه‌وانى نيشتيمانى بۆ هۆزه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى بۆ ئه‌و چه‌كدارانه به‌كاربێت، كه به فه‌تواى مه‌رجه‌عه‌كانى شيعه پێكهاتوون".
هه‌روه‌ها گوتى: "پڕۆژه ياساى پاسه‌وانى نيشتيمانى ئێستا له په‌رله‌ماندايه و به ده‌رچوونى ده‌بێت حه‌شدى شه‌عبى ببێته پاسه‌وانى نيشتيمانى".
سه‌باره‌ت به لێدوانى مۆفه‌ق روبه‌يعى، ئه‌و نوێنه‌ره‌ى سوننه‌كان گوتى: "گۆڕينى حه‌شدى شه‌عبى بۆ سووپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران كارێكى ره‌تكراوه‌يه و هه‌موو پرۆسه‌ى سياسيى له عێراقدا له‌بار ده‌بات".