ڤيديۆ.. كه‌سايه‌تيه‌كى ئێزدى بۆ بارزانى: "مێرێ بێ سه‌ر ناچنه‌ پێش"

به‌يتێكى كۆنى كوردييه‌.

 K24 – دهۆك:

كه‌سايه‌تييه‌كى ئاينيى ئێزدى له‌ ميانه‌ى لێدوانێكيدا بۆ كوردستان 24 به‌يتێكى كۆنى كورديى وه‌ك به‌ڵگه‌ى گرنگى و رۆڵى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى رزگاركردنى شنگال خوێنده‌وه‌.

له‌ به‌يته‌ فۆلكلۆرييه‌كه‌دا، كه‌سايه‌تى ئێزدى ناسراو به‌ شێخ عه‌لى، گوتى: "مێرێ بێ سه‌ر ناچنه‌ پێش"، با هه‌زار هه‌زار سوار و چه‌كداريش هه‌بن.

مه‌سعوود بارزانى، دواى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى رزگاركردنى شنگال، سه‌ردانى دهۆكى كرد و له‌وێ خه‌ڵك وه‌ك "پاڵه‌وانى رزگاركردنى شنگال" پێشوازييان لێكرد.