هانده‌رانی شاهانه بڕیارێكی تایبه‌ت له دژی یانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای شكستی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام، هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه كه به‌وه ناسراون تا یانه‌كه‌یان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌ده‌ن و هانیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاریزانێك ئاستێكی خراپی پێشكه‌ش كرد فیكه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن، شه‌وی ڕابردوویش فیكه و گاڵته‌یان به كریستیانۆ كرد و پێشتریش ئیكه‌ر كاسیاس ـیان بێزار كرد تا به ده‌ركردنیان دا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، ڕۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا هه‌ڵوێستی هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه‌ی ڕاگه‌یاند، ده‌نووسێت: "هانده‌ران له‌مه‌ودوا وه‌ك جاری جاران هانی یانه‌كه‌یان ناده‌ن.
ڕۆژنامه‌كه لێدوانی له سه‌رۆكی چه‌ندان گرووپی گه‌وره‌ی هانده‌رانی یانه‌ی ڕیال وه‌رگرتووه كه بۆ یارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیایش هاوگه‌شت و پاڵپشتی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌وان بڕیاری بایكۆتكردنى یارییه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌یان داوه تا ئه‌و كاته‌ی گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی له سه‌رۆك و ڕاهێنه‌ر و چه‌ند یاریزانێك نه‌كرێت.
یانه‌ی بارسا به 30 خاڵ لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی گرتووه، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدیش به 24 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت.