بزانه كوڕه‌كه‌ی مۆرینهۆ بۆچی هانده‌ری بارسێلۆنایه؟
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای كۆتایی هاتنی یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا كه به بردنه‌وه‌ی یانه گه‌وره‌كه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا به 4 گۆڵی بێبه‌رانبه‌ر كۆتایی هات، كوڕه‌كه‌ی مۆرینهۆ وێنه‌یه‌كی خۆی له تویته‌ر پۆست كرد كه تێیدا ئاهه‌نگی خۆشی به‌هۆی بردنه‌وه‌ی بارسێلۆنا ده‌گێرێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه مۆرینهۆی باوكی كاتێك ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید بوو به‌هۆی ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌وه ده‌رده‌سه‌ری و ناخۆشییه‌كی زۆری بینی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، كوڕه‌كه‌ی مۆرینهۆ له تویته‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی به درێسی بارسێلۆنا پۆستێك كرد و وه‌ك هانده‌رێكی ئه‌و یانه‌یه خۆی ئاشكرا كرد، ئه‌م وێنه‌یه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له میدیایه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه.
كوڕه 16 ساڵانه‌كه‌ی خۆزێ مۆرینهۆ، له دایكبووی شاری بارسێلۆنایه، پێشتر مۆرینهۆی باوكی له یانه‌ی بارسیلۆنا سه‌ره‌تا كاری وه‌رگێرانی بۆ (سێر بۆبی ڕۆبسۆن)ـی ڕاهێنه‌ری ئه‌وكاتی یانه‌ی بارسێلۆنا كردووه، دواتر بۆته یاریده‌ده‌ری لویس ڤانگالی ڕاهێنه‌ری ئه‌وكاتی یانه‌ی بارسێلۆنا، ئه‌و منداڵه‌ی مۆرینهۆیش له‌سه‌رده‌مانی ئه‌و ڕاهێنه‌ره هۆڵه‌نداییه له دایك بووه.
كوڕه‌كه‌ی مۆرینهۆ، جیا له یانه‌ی بارسێلۆنا هانده‌ری یانه‌كانی پۆرتۆ، فوولهام، ئینته‌ر میلانیشه، به‌ڵام له هیچ جێگایه‌ك ئاماژه‌ی به یانه‌ی ڕیال مه‌درید نه‌كردووه.