وه‌زيرى ئابوورى ئێران پێشوازى له سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌كات
K24 – تاران:
سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسوم، به مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى وڵاتانى هه‌نارده‌كارى گاز، گه‌يشته تاران و له لايه‌ن وه‌زيرى ئابوورى ئێرانه‌وه پێشوازى لێكرا.
بڕياره سبه‌ى دووشه‌ممه 23ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، له تاران كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى ئه‌و وڵاتانه به‌ڕێوه‌بچێت، كه گازى سرووشتى هه‌نارده ده‌كه‌ن.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ميهرى فه‌رمى ئێران، بڵاويكرده‌وه، وه‌زيرى ئابوورى ئێران عه‌لى ته‌يب نيا، له فڕۆكه‌خانه‌ى ميهرئابادى تاران پێشوازى له فوئاد مه‌سعوم سه‌رۆك كۆمارى عێراق كردووه.
بڕياره، هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌شداريكردنى له كۆبوونه‌وه لوتكه‌ييه‌كه‌دا، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانييه‌كه‌ى حه‌سه‌ن رووحانى كۆببێته‌وه.