به‌وێنه..به پێڵاوى پاژنه به‌رزه‌وه سه‌ركێشى ئه‌نجام ده‌دات
K24- ژوورى هه‌واڵ
ئه‌نجامدانى پێشبڕكێى وه‌رزشى جۆره چێژێكى تايبه‌ت به خۆى هه‌يه، هه‌م بۆ خودى ياريزانه‌كه و هه‌ميش بۆ بينه‌رانى وه‌رزشى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێڕامانه زۆرجار ئه‌و وه‌رزشوانانه جۆر و شێوازى به‌شداريكردنيان له‌و پێشبڕكێيانه‌دا سه‌ركێشيانه‌يه، به‌جۆرێك ده‌بێته مايه‌ى سه‌رسام بوونى بينه‌ر و جيهان به‌گشتى.
پێشبڕكێكى "رۆيشتن له‌سه‌ر گوريس"، جۆره يارييه‌كى تاڕاده‌يه‌ك قورسه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ يارييه‌كانى ديكه، به‌جۆرێك ئه‌و پێشبڕكێيه له ويلايه‌تى (ريو دى جانيرۆ) له‌به‌رازيل، به‌ڕێوه‌چوو، ژنێكى ئه‌مه‌ريكى به‌ناوى فيزى ديكى، ته‌مه‌ن 26 ساڵان، به‌شدارى له‌و پێشبڕكێيه‌دا كرد، به‌جۆرێك گوريسه‌كه840 مه‌تر له‌سه‌ر ئاستى رووى ده‌رياوه به‌رزبوو.
له هه‌مووى سه‌رسامتر ئه‌وه بوو، ديكى، به پێڵاوى پاژنه به‌رزه‌وه ئه‌و يارييه‌ى ئه‌نجامدا و تێشيدا سه‌ركه‌وتووبوو.
پێشتر ديكى ئه‌و جۆره يارييه‌ى تاقيكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ يه‌كه‌مجار بوو بڕياريدا به پێڵاوى پاژنه به‌رزه‌وه به‌سه‌ر گوريسه‌وه بڕوات.