سيروان بارزانى: وه‌زيرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى ميحوه‌رى گوێڕى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، سيروان بارزانى، رايگه‌ياند، ئه‌و چه‌كه‌ى گه‌يشتووه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه، پێداويستييه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى پڕنه‌كردووه‌ته‌وه.
له ميانه‌ى به‌شداريكردنى له وتوێژێكى راسته‌وخۆى كه‌ناڵى كوردستان 24 كه په‌يامنێرى كه‌ناڵه‌كه به‌رگه‌شت وه‌حيد، له‌گه‌ڵيدا بۆ گه‌شتى هه‌واڵى كاتژمێرى 07:00ى ئه‌مڕۆ ئه‌نجاميدا، سيروان بارزانى، فه‌رمانده‌ى ميحوه‌رى گوێڕ و مه‌خمورى هێزى پێشمه‌رگه باسى له سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه كرد.
سيروان بارزانى، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامى گه‌شته‌كانى شاندى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وروپا به تايبه‌تى بۆ پاريس و برۆكسل، رايگه‌ياند، په‌رله‌مانى يه‌كێتى ئه‌وروپا و به‌لژيكا به‌ڵێنياندا، كه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك كاربۆ هاوكاريكردنى هێزى پێشمه‌رگه بكه‌ن.
گوتيشى: "هێشتا ئه‌و چه‌كه‌ى گه‌يشتووه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه له ئاستيى پێويستييه‌كانى پێشمه‌رگه نييه و له ئێستادا پێشمه‌رگه پێويستى به كۆمه‌كى زياتر هه‌يه و ئه‌وه‌ى له ده‌ستى پێشمه‌رگه‌يه، له سه‌دا بيستى ئه‌و چه‌كه نابێت كه دوژمن هه‌يه‌تى، به‌ڵام به پشتيوانى خودا و هێزى ده‌ست و بازووى پێشمه‌رگه و وره‌به‌رزييان توانراوه سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنرێن".
به‌رپرسى ميحوه‌رى گوێڕو مه‌خموور ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، وڵاتانى ئه‌وروپا به‌ڵێنى هاوكارى زياتريان داوه و هه‌ريه‌ك له چيك و كرواتيا و ئه‌ڵمانيا چه‌كوچۆڵى سه‌ربازييان بۆ پێشمه‌رگه ره‌وانه كردووه و ته‌نانه‌ت وه‌زيرى به‌رگرى فه‌ره‌نساش بڕياره سه‌ردانى هه‌ولێر بكات.
ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ى پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به واده‌ى هاتنى وه‌زيرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا هيچ زانيارييه‌كى ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام روونيكرده‌وه، به‌هۆى ئه‌و ره‌وشه نوێيه‌ى ناوچه و فه‌ره‌نساوه هێشتا واده‌كه‌ى ديار نييه.
سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كانى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر هێزى پێشمه‌رگه، سيروان بارزانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، له 5ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ره‌وه تا ئێستا داعش پێنج هێرشى كردووه‌ته سه‌ر هێزى پێشمه‌رگه له ميحوه‌رى گوێڕ و مه‌خمور، به‌ڵام له هه‌مووياندا شكستى هێناوه.