ئيسماعيل بێشكچى: ناكرێ نه‌ته‌وه‌يه‌كى 70 مليۆنى وه‌كو كورد بێ ده‌وڵه‌ت بێت

K24 – ھەولێر
نووسه‌رو لێكۆلهرێكى ناسراوى تورك ده‌ڵێت: "رزگاركردنه‌وه‌ى شنگال سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره بوو بۆ هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 22ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، ئيسماعيل بێشكچى له ههڤپهيڤينێك تايبه‌ت به (K24) گوت: "پێويسته كورد په‌ره به‌خه‌باتى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى بدات، هه‌روه‌ها زياتر پێداگيربێت له‌سه‌ر داواكردنى سه‌ربه‌خۆيى، چونكه ناكرێ نه‌ته‌وه‌يه‌كى 70 مليۆنى وه‌كو كورد بێ ده‌وڵه‌ت بێت".
گوتيشى: پێويسته كوردى باكوور لانيكه‌م داواى فيدراڵى له توركيادا بكات.
ئيسماعيل بێشكچى، نووسه‌ر و لێكۆلهرێكى توركه، له هه‌مانكاتدا بهدۆستێكى نزيكى كورد ناسراوه، چه‌ندين كتێب و لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ى كورد هه‌يه.
بێشكچى بۆ ئه‌نجامدانى چه‌ند چالاكييه‌كى وه‌قفى ئيسماعيل بێشكچى له هه‌رێمى كوردستانه و لهسهردانێكيدا بۆ (K24) و له ههڤپهيڤينێكى تايبه‌تدا باسى له پێگه‌ى كورد له گۆڕانكارييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا كرد.
بێشكچى له باره‌ى پرسى كورد له باكوور گوتى: پێويسته هه‌ده‌په په‌ره به‌خه‌باتى سياسى و سڤيلى خۆى بدات و داواشى كرد كوردى باكوور به‌كه‌متر له فيدراڵى رازى نه‌بێت، چونكه كورد خوێنێكى زۆر له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافهكانيدا رشتووه.