سيروان بارزانى: داعش تاكتيكى گۆڕيوه

K24 – هه‌ولێر:
دواى شكستيان له شنگال، چه‌كدارانى داعش له چه‌ند ميحوه‌رێكه‌وه به گۆڕينى تاكيتكى جهنگييان ده‌يانه‌وێت زه‌فه‌ر به هێزى پێشمه‌رگه به‌رن. فه‌رمانده‌ى ميحوه‌رى گوێڕى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، سيروان بارزانى، ده‌ڵێت: تاكتيكهكهى داعش لاوازه و هێزى پێشمه‌رگه له هه‌موو قۆڵێكه‌وه تێكى شكاندوون.
له ميانهى به‌شداريكردنى له وتوێژێكى راسته‌وخۆى كه‌ناڵى كوردستان 24 كه په‌يامنێرى كه‌ناڵه‌كه به‌رگه‌شت وه‌حيد، له‌گه‌ڵيدا بۆ گه‌شتى هه‌واڵى كاتژمێرى 07:00ى ئه‌مڕۆ ئه‌نجاميدا، سيروان بارزانى، فه‌رمانده‌ى ميحوه‌رى گوێڕ و مه‌خمورى هێزى پێشمه‌رگه ره‌وشى نوێى به‌ره‌كانى شه‌ڕى به‌رگرى له هه‌رێمى كوردستانى خسته‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به كاريگه‌رى تێكشكانى داعش له شنگال، سيروان بارزانى گوتى: "ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى پێشمه‌رگه به‌ده‌ستيهێنا كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر چه‌كدارانى داعش درووستكردووه و به ته‌واوى وره‌ڕووخاو و لاواز ده‌رده‌كه‌ون و چيدكه توانايان نه‌ماوه له به‌رامبه‌ر هێزى پێشمه‌رگه‌دا خۆيان رابگرن".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بووه‌ته هۆى به‌رزكردنه‌وه‌ى وره‌ى سوپاى عێراق و دڵنيايى زۆرتريشى داوه‌ته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كه كورد به تواناترين هێزه بتوانێت به‌ره‌نگارى داعش ببێته‌وه".
له به‌شێكى ديكه‌ى وتوێژه‌كه‌دا، سيروان بارزانى سه‌باره‌ت به ره‌وشى خورماتوو، قسه‌ى كرد و گوتى: "ئه‌و گرژييانه‌ى درووستبوون، له ره‌وشێكى وه‌ك ئێستاى خورماتوودا، تا رادهيهك چاوهڕوانكراوون به‌و پێيه‌ى ميليشيا و حه‌شد و هێزى ناڕێكخراوى تێدايه و خه‌ڵكێكى ناحهزيش هه‌ن ده‌يانه‌وێت كێشه و شه‌ڕ درووستببێت".
روونيشيكرده‌وه، كورد خوازيار نييه ئه‌و كێشانه ته‌شه‌نه بكه‌ن و به پێويستيشى زانى هه‌موو لايه‌نه‌كان كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه و گوتيشى: "له‌دێر زه‌مانه‌وه كورد به ئاشتيى و پێكه‌وه‌ژيان له‌گه‌ڵ پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كاندا ناسراوه".
به‌رپرسى ميحوه‌رى گوێڕ و مه‌خمور، ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له ئێستادا له سه‌دا 95ى كريستيانه‌كانى عێراق له هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ژين و ئه‌وان ستايشى كلتوورى به‌يه‌كه‌وه ژيانى پێكهاته‌كان له كوردستاندا ده‌كه‌ن.
له باره‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى چه‌كدارانى داعش دهيانكاته سه‌ر ميحوه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه، سيروان بارزانى ئاشكرايكرد، ئه‌وان له ميحوه‌رى گوێڕ و مه‌خمووردا به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام مه‌ترسى بۆردومانى چه‌كدارانى داعشيان له‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها گوتى: "له 13ى ئه‌م مانگه‌دا داعش گه‌وره‌ترين هێرشيان كرده سه‌ر ميحوه‌رى گوێڕ و له پێنج قۆڵه‌وه په‌لامارى پێشمه‌رگه‌يان دا و دواى كاتژمێرێك و نيو له به‌رگرى، هێزى پێشمه‌رگه توانى له سه‌رجه‌م قۆڵه‌كانه‌وه تێكيانبشكێنێت و 31 چهكداريان كوژران و ته‌رمى 12 چهكداريان كه‌وته ده‌ست پێشمه‌رگه و 12 ئۆتۆمبێليان ته‌قێندرانه‌وه و 2 ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراويشيان له دواى خۆيان به‌جێهێشت".
سيروان بارزانى، فه‌رمانده‌ى ميحوه‌رى گوێڕ و مه‌خمورى هێزى پێشمه‌رگه، ئاشكراشيكرد، "له ئێستادا داعش تاكتيكى خۆى گۆڕيوه و له برى ناردنى ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو، كه‌سانى خۆكوژ ره‌وانه‌ى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێشمه‌رگه تا ئێستا توانيويه‌تى به ورياييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه‌دا بكات و رێگه نه‌دات هيچ چه‌كدارێكى خۆكوژى داعش له سه‌نگه‌ره‌كانى نزيك ببێته‌وه".
گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 07:00ى كه‌ناڵى كوردستان 24 گه‌شتێكى تايبه‌تى هه‌واڵ و رووماڵكردنى پرسه گرنگه‌كانى رۆژه و هه‌موو رۆژێكى هه‌فته جگه له رۆژانى هه‌ينى له لايه‌ن بێژه‌رى ديارى كه‌ناڵى كوردستان 24ه‌وه دلۆڤان عيماده‌دين پێشكه‌ش ده‌كرێت.