لە ئامەد تەقە لە سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی ھەدەپە کرا

لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان تەقە لە سەلاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) کرا، بەڵام تەقەکە هیچ زیانێکی گیانیی بە دەمیرتاش نەگەیاند

لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان تەقە لە سەلاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) کرا، بەڵام تەقەکە هیچ زیانێکی گیانیی بە دەمیرتاش نەگەیاند.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری (کوردستان 24) شەوی رابردوو کاتێک سەلاحەدین دەمیرتاش بەرەو ماڵی خۆی لە شاری ئامەد دەگەڕایەوە تەقە لە  ئۆتۆمبێلەکەی کرا و چەند گوللـەیەك بەر جامی ئۆتۆمبێلە زریپۆشەکەی کەوت.

چەند كاتژمێرێك دوای رووداوكە دەمیرتاش لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نووسیی"مردن بە فەرمانی خودایە".

دوای ئەم رووداوەش ھێزە ئەمنییەكانی ئامەد گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵێنەوە كردووە، بەڵام تا ئێستا نەزانروە كێ تەقەی لە ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) كردووە.